گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

ناس کورد زانیارى ورد ئاشکرا دەکات

یەکێتییەکانی گەرمیان لە کێبرکێی توندان بۆ پڕکردنەوەى شوێنەکەى سەڵاح کوێخا

2020.10.19 - 20:07
App store icon Play store icon Play store icon
یەکێتییەکانی گەرمیان لە کێبرکێی توندان بۆ پڕکردنەوەى شوێنەکەى سەڵاح کوێخا

ناس کورد-

بۆ جێگرەوەى سەڵاح کوێخا، سەرپەرشتیارى کۆچکردووى ئیدارەى گەرمیان چەندین کەسایەتى ئەو حزبە ڕکابەرى وەرگرتنى پۆستى ئیدارەى گەرمیان دەکەن و بەرپرسى مەڵبەندى گەرمیانیش دەڵێت، دوا بڕیار لەلاى مەکتەبى سیاسیە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

پۆڵا سیروان تاڵەبانى، بەرپرسى مەڵبەندى 11ى گەرمیانى یەکێتى تایبەت بەناس کوردى ڕاگەیاند، "لەسەر ئاستى مەڵبەندەکەمان لیژنەیەک بۆ پڕکردنەوەى پۆستەکان و وەرگرتنى ئەو سیڤیانەى کە بۆ ئەو پۆستە پێشکەش کراون پێکهێنراوە و لیژنەکە چەند سیڤیەکى بۆ ئەو مەبەستە وەرگرتووە بەڵام هێشتا کارەکانى تەواو نەبووە".

 

وتیشى، "ئەوانەى سیڤیان بۆ وەرگرتنى پۆستى ئیدارەى گەرمیان وەرگرتووە کادیرى جیاجیاى یەکێتین و کەى کاروبارى لیژنەکەش کۆتایهات ئەو کات ئەو سیڤیانە بۆ مەکتەبى سیاسى یەکێتى بەرز دەکرێتەوە بۆ تاوتوێ کردن و بڕیار لێدان".

 

لە وەڵامى چى دەزگایەکى یەکێتى سی ڤی کاندیدە سەرەکیەکە یەکلا دەکاتەوە بۆ پۆستەکە، بەرپرسى مەڵبەندى 11ى گەرمیانى یەکێتى وتى، " لیژنەکە و مەڵبەندەکەمان دەسەڵاتى یەکلاکردنەوەى کاندیدەکانیان نییە تەنها ناوەکان بەرز دەکەنەوە، دوا بڕیار لە لایەن مەکتەبى سیاسیى  یەکێتیەوە دەدرێت و دواتر ناوەکە ڕەوانەى  قوباد تاڵەبانى دەکرێت و ئەویش بڕیارەکە دەردەکات".

 

بەگوێرەى ئەو زانیارییانەى کە دەستى ناس کورد کەوتوون، چەند کادیرێکى یەکێتى کە پێشتر بەرپرسیارێتیان لەپشکى ئەو حزبەدا هەبووە و هەیە سیڤیان پێشکەش کردووە لە دیارترینیان (محمەدى حاجى فایەق، ئەندامى سەرکردایەتى و بەڕێوەبەرى گشتى پۆلیسى گەرمیان، شێرکۆ میروەیس، پەرلەمانتارى فراکسیۆنى یەکێتى لە بەغدا، حەمەى مالیە، بەڕێوەبەرى گشتى پێشووى ئاسایشى گەرمیان و حەمە چاو جوان، جێگرى بەرپرسى مەڵبەندى 11ى گەرمیانى یەکێتى ).

 

دواى نزیکەى 10 ساڵ لەپۆستى سەرپەرشتیارى ئیدارەى گەرمیاندا، کۆتایى مانگى ڕابردوو سەلاح کوێخا لەتەمەنى 67 ساڵێدا بەهۆى ڤایرۆسى کۆرۆناوە گیانى لەدەستداو لەئێستاشدا پۆستەکە بەوەکالەت بەڕێوەدەبرێت تا دیاریکردنى سەرپەرشیتارێکى نوێ لەلایەن یەکێتیەوە بەهۆى ئەوەى پشکى ئەو حزبەیە.