گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

ڤیدیۆ؛ پێشوازی ماکرۆن لە کازمی لە کۆشکی ئیلیزێ

2020.10.19 - 18:16
ڤیدیۆ؛ پێشوازی ماکرۆن لە کازمی لە کۆشکی ئیلیزێ

ناس کورد-

نوسینگەى ڕاگەیاندنى مستەفا کازمى ڕێوڕەسمى پێشوازیکردنى ئیمانوێل ماکرۆنى سەرۆکى فەڕەنساى لە مستەفا کازمیی سەرۆک وەزیرانى عێراق بڵاوکردەوە، هاوکات دواین زانیاری لەبارەى ناوەڕۆکی کۆبوونەوەکان ئاشکرا کران.

 

بەپێى پانۆراماى سەردانەکەى کازمى بۆ فەڕەنسا (19ى تشرینى یەکەمى 2020)، سەرۆکى فەڕەنسا بە ڕێوڕەسمێکى فەرمى پێشوازى لە سەرۆک وەزیرانى عێراق لە بەردەم دەروازەى کۆشکى ئیلیزى سەرۆکایەتى فەڕەنسا لە پاریس کرد.



 کازمی گەڕێکی ەڵاتانی ئەوروپی دەستپێکرد و بەسەردانێکی فەرمی گەیشتە پاریسی پایتەختی فەڕەنسا و دواتر دەچێتە بەڕیتانیا و ئەڵمانیاش، نوسینگەی سەرۆک وەزیران دەڵێت، لەگەڵ بەرپرسانی باڵای ئەو سێ وڵاتە لەسەر سێ پرسی جیاواز گفتوگۆ دەکات.

بەگوێرەی ڕاگەیەندراوێکی نوسینگەی سەرۆک وەزیران، شاندێکی باڵای حکومی یاوەری سەرۆک وەزیران دەکەن کە ژمارەیەک وەزیر و سەرۆکی دەستە سەربەخۆکان لەخۆ دەگرێت.

ئاماژە بەوەشکراوە، کازمی لەو گەشتەیدا ژمارەیەک دیدار و کۆبوونەوە لەگەڵ بەرپرسانی باڵای ئەو سێ وڵاتە ئەنجامدەدات و لەبارەی چەند پرسێکی جیاوازەوە گفتوگۆ دەکەن.

نوسینگەی سەرۆک وەزیرانی عێراق ڕوونیکردووەتەوە، گفتوگۆکان تایبەت دەبن بە بوارەکانی، ئابوری و ئاسایش و تەندروستی، هەروەها پەرەپێدانی پەیوەندییەکان و بەهێزکردنی هاوکاریی هاوبەشی نێوان عێراق و ئەو وڵاتانە لە سەرجەم بوارەکاندا.

me_ga.php?id=7281me_ga.php?id=7280  

me_ga.php?id=7279me_ga.php?id=7278  

me_ga.php?id=7255me_ga.php?id=7257me_ga.php?id=7258  me_ga.php?id=7249me_ga.php?id=7253me_ga.php?id=7252