گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

بەهۆی كەمی موچەكەی سەرۆك وەزیرانی بەریتانیا بەتەمای وازهێنانە

2020.10.19 - 16:26
بەهۆی كەمی موچەكەی سەرۆك وەزیرانی بەریتانیا بەتەمای وازهێنانە

ناس کورد-

ڕۆژنامەیەکی بەریتانی بڵاویکردەوە، بەهۆی کەمی موچەکەیەوە، بۆریس جۆنسۆن، سەرۆکوەزیرانی بەریتانیا بیر لەبەجێهێشتنی پۆستەکەی دەکاتەوە لەماوەی شەش مانگی داهاتوودا.

 

ڕۆژنامەی "دەیلی میرۆر"ی بەریتانی ( 19ی تشرینی یەکەمی 2020) بڵاویکردەوە، بۆریس جۆنسۆن، سەرۆکوەزیرانی بەریتانی بیرلە بەجێهێشتنی پۆستەکەی دەکات لە ماوەی شەش مانگی داهاتوودا، ئەوەش بەهۆی کەمی ئەو موچەیەی کە وەریدەگەرێت".

 

سەرچاوەکان بە ڕۆژنامە بەریتانییەکەیان وتووە، چۆنسۆن چەندین جاری نیگەرانی لە کەمی موچەکەی نیشانداوە و ڕایگەیاندووە ئەو ناتوانێت بەو موچەیی کە ساڵانە پێدەرێت بژێوی خۆی و خێزانەکەی بەڕێوەببات".

 

ئاماژە بەوەشکراوە، جۆنسۆن بەکەسە نزیکەکانی خۆی وتووە، ئەو دەتوانێت لەدەرەوەی پۆستەکەی پارەی زیاتر بەدەست بهێنێت کە زۆر لەو موچەیە زیاترە کە ساڵانەی پێیدەدرێت کە نزیکەی (190) هەزار دۆلارە. 

 

ڕۆژنامە ئاماژەی بەوەشکردووە، جۆنسۆن پێش ئەوەی ببێت بە سەرۆکوەزیرانی بەریتانیا توانیویەتی لەمانگیدا تەنها لەڕێگەى دوو وتارەوە نزیکەی (160) هەزار جونەی ئیسترلینی بەدەست بهێنێت.