گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

تەندروستی هۆشداری دەدات

هەرێمی کوردستان زۆرترین حاڵەتی توشبوونی بە کۆرۆنا تۆمار کرد

2020.10.19 - 16:21
هەرێمی کوردستان زۆرترین حاڵەتی توشبوونی بە کۆرۆنا  تۆمار کرد

ناس کورد-

وەزارەتی تەندروستیی هەرێم ڕایگەیاند، لە ٢٤ کاتژمێری ڕابردوودا هەزار و ٣٢ توشبووی کۆرۆنا دەستنیشان کراون کە ئەوە زۆرترین ژمارەى تۆمارکراوە لە رۆژێکدا.

 

هەر بەپێی ڕاگەیەنراوی وەزارەتەکە بۆ ئەمڕۆ (١٩ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٠)، ٢٤٩ توشبووش نەخۆشییەکەیان پەڕاندووە و ٢٦ کەسیش بەهۆی ڤایرۆسەکەوە مردوون.

 

وەزارەتی تەندروستیی هەرێم لە پەیامێکدا دەڵێت، "بەداخەوە بەهۆی پابەندنەبوون بە ڕێکارەکان ئامارەکانی کۆرۆنا بەرزبوونەتەوە."

 

١. پشکنین: (٦٦٧٠ پشکنینی نوێ)
(٢١٠٢ هەولێر)
(٩٦٤ سلێمانی، ١٤٢ گەرمیان)
(٣٤١٢ دهۆك)
(٥٠ هەڵەبجە)

٢. تووشبوو: (١٠٣٢ تووشبووی نوێ)
(٣٢٦ هەولێر)
(٢٤٣ سلێمانی، ٢٨ گەرمیان)
(٤٠٦ دهۆك)
(٢٩ هەڵەبجە)
٣. چاکبوون: (٢٤٩ چاکبوون)
(١١٤ هەولێر)
(١٥ سلێمانی، ٢٩ گەرمیان)
(٦٥ دهۆك)
(٢٦ هەڵەبجە)
٤. مردن: (٢٦ مردن)
(٦ هەولێر)
(١٠ سلێمانی، ٣ ڕاپەڕین)
(٤ دهۆك)
(٣ ‌هەڵەبجە)
ئاماری گشتی:
کەڕەنتین هاوڵاتی ٢١٨٧١ (٢١٨٧١ دەرچوو)
پشکنین ٥٧١٢٣٥ (٢٠٥٢٠٠ هەولێر، ١٣٤٦٨٨ سلێمانی، ٢٢٦٣٥٤ دهۆك، ٤٩٩٣ هەڵەبجە)
تووشبوون ٦٢٧٣٥ (٢٢٦٠١ هەولێر، ١٩٩٣٦ سلێمانی، ١٨٠٤٣ دهۆك، ٢١٥٥ هەڵەبجە)
چاکبوون ٣٧٨٣٣ (١٦٣٩٧ هەولێر، ١١٢٠٤ سلێمانی، ٨١٩٨ دهۆك، ٢٠٣٤ هەڵەبجە)
لەژێر چارەسەر ٢٢٧١٥ (٥٥٥٨ هەولێر، ٧٦٤٢ سلێمانی، ٩٤٦٢ دهۆك، ٥٣ هەڵەبجە)
مردن ٢١٨٧ (٦٤٦ هەولێر، ١٠٩٠ سلێمانی، ٣٨٣ دهۆك، ٦٨ هەڵەبجە)