ناس کورد-
بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی هەولێر کەسێکی دەستگیرکرد کە لەناو هۆتێلێکی هەولێر ژنەکەى خۆی کوشتووە و دواتر لە بازگەی شێراوە دەستگیریان کردووە.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
بەپێی ڕاگەیەنراوی بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی هەولێر (19ی تشرینی یەکەمی 2020)، ڕووداوەکە ڕۆژی 10ی ئەم مانگە ڕوویداوە و ئەو کەسەیشی دەستگیرکراوە بە ڕەگەز عەرەبە، "کەسەکە هەوڵی راکردنی داوە و دواتر دەستگیرکراوە."
دەشڵێت، "کاتژمێر 5:00ی بەیانی رۆژی 10-10-2020 لە بازگەی شێراوەی رێگەی هەولێر - کەرکووک پاش گومانکردن لەسەرنشینێکی تاکسی بەناوی (عامر خضير حەمادی) دەستگیرکراوە و هەمان رۆژیش لە کاژێر 3:30 خولەک بەرەبەیان ژنەکەی بەناوی (هێلین خالید مستەفا) لەناو هۆتێلێکی هەولێر کوشتووە."
ئاسایشی هەولێر ئاماژەی بەوەش دەدات، دوای لێکۆڵینەوە دانی بە تاوانەکەیدا ناوە و "تیمەکانی لێکۆڵینەوە چوونە شوێنی رووداوەکە و تەرمی تاوانلێکراو لەناو ژووەکەیاندا دۆزرایەوە، تاوانبار برایە بەردەم دادوەری لێکوڵینەوە و بە ماددەی(406)یاسای سزادانی عیراقی بەند کرا."