گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

ڕۆژنامەیەکی ئەمریکی وادەی ڕزگاربوونی تەواوەتی لە کۆرۆنا ئاشكرادەکات

2020.10.19 - 16:07
ڕۆژنامەیەکی ئەمریکی وادەی ڕزگاربوونی تەواوەتی لە کۆرۆنا ئاشكرادەکات

ناس کورد-

ڕاپۆرتێکی ئەمریکی کۆمەڵێک پێشبینیی بۆ ژیانی هاووڵاتیان لەدوای کۆتایی قەیرانی کۆرۆنا کردووە و ئاماژەی بەوەکردووە، تەنانەت دوای بەکارهێنانی ڤاکسینی دژبە ڤایرۆسەکە، مەترسییە تەندروستییەکان تاساڵی 2022 بەردەوام دەبێت، قۆناغی ڕزگاربوونی تەواوەتی لەو پەتایە دوای ساڵی 2024 دەست پێ دەکات.

 

ڕۆژنامەی" ۆول ستریت جۆڕناڵ"ی ئەمریکی ( 19ی تشرینی یەکەمی 2020) لە ڕاپۆرتێکدا باسی لەوەکردووە: " ئەگەر ڤاکسینی دژ بە ڤایرۆسی کۆرۆناش بەرهەمبێت و بەکاربهێنرێت، دەبێت هاووڵاتیانی ئەمریکا بەردەوام بن لەپەیڕەوکردنی ڕێکارەکانی بەرگرتن لە نەخۆشییەکە تا ساڵی 2022".

 

ئاماژەی بەوەشکردووە، پێدەچێت خەڵک تا کۆتایی ساڵی 2024 پێویستیان بەوە هەبێت لە  شۆکی دەروونی ئەو نەخۆشییە چاکببنەوە، دوای ئەو وادەیەش دۆخەکە بەشێوەیەکی لەسەرخۆ دەگەڕێتەوە دۆخی جاران، بەڵام لەگەڵ هەندێک گۆڕانکاری. 

 

بەگوێرەی ڕاپۆرتەکە، دوای کۆتایی پەتاکە، ژیانی خەڵک گۆڕانکاری بەرچاو بەخۆیەوە دەبینێت، بەجۆرێک خزمەتگوزارییە تەندروستییەکان لەڕێگەی ئینتەرنێتەوە گەشەی زیاتر بەخۆیانەوە  دەبینن کە پێشتر بەهۆی بڵاوبوونەوەی کۆرۆنا و بەمەبەستی دوورکەوتنەوە لەجەنجاڵی بنکە تەندروستییەکان، خەڵک پەنای بۆ دەبرد. 

 

ئەوەشخراوەتە: "کۆمپانیاکانی تایبەت بەکار و کەرتی جێشتخانەکان بەردەوام دەبن لە داتەپینی ئابوری، مۆڵە بازارگانییە گەورەکان دەبنە جێگرەوەی دوکان و فرۆشگا بچووکەکان، کارمەندانی کۆمپانیا گەوەرەکانیش بەردەوام دەبن لەئەنجامدانی کارەکانیان لەماڵەوە کە ئەوەش وادەکات بەشێک لەو کارانەی کە پەیوەستن بە کاری ئەو کۆمپانیانەوە کۆتاییان پێ بێت وەک کەرتی خانوبەرە و پاسەوانی".

 

هەروەها ڕاپۆرتەکە پێشبینی ئەوەی کردووە،  خەڵک زیاتر ڕوو لە دوورکەوتنەوە بکەن لە نیشتەجێبوون لەناو سەنتەری شارەکان و هەوڵی کرێنی خانووبەرە بدەن لە دەرەوەی شارەکان، لەسەرحیسابی پێشەسازییە باوەکان کۆمەڵێک پیشەسازی تر گەشە بەخۆیانەوە دەبینن وەک پێشەسازی دەرمان و ئامێرە ئەلکترۆنییە وردەکان"

 

 ۆول ستریت جۆڕناڵ لە ڕاپۆرتەکەیدا باسیلەوەشکردووە، خەڵک دوای کۆتایی قەیرانی کۆرۆنا بە تامەزرۆییەوە سەرقاڵی خەرجکردنی پارە دبن و بەشێوەیەکی فراوان جارێکی تر ڕوو لە کۆبوونەوە کۆمەڵایەتییەکان دەکەنەوە".