گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

دوای 70 ساڵ بۆ یەکەمجار ئەمریکا سزای لەسێدارەدان بەسەر ژنێکدا جێبەجێدەکات

2020.10.19 - 15:44
دوای 70 ساڵ بۆ یەکەمجار ئەمریکا سزای لەسێدارەدان بەسەر ژنێکدا جێبەجێدەکات

ناس کورد-  

بەهۆی ڕەفاندنی ژنێکی دووگیان ودواتر خنکاندنی و هەڵدڕینی سکی بۆئەوەی کۆرپەلەکەی ببات بۆخۆی، دادگایەکی ئەمریکا فەرمانی لەسێدارەدانی ژنێکی دەرکرد، بەوەش دەبێتە یەکەم ژن لەماوەی 70 ساڵی ڕابردوودا لە ئەمریکا لەسێدارە بدرێت.

 

بەگوێرەی ڕاپۆرتێکی ڕۆژنامەی "نیویورک  تایمز" ئەمریکی کە (دووشەممە 19ی تشرینی یەکەمی 2020) بڵاویکردووەتەوە: " لیزا مۆنتگۆمریی لەدایکبووی ساڵی 1953 بەتۆمەتی ڕفندنی ژنێکی دووگیان لەوڵایەتی میسوری لە ئەمریکا و دواتر خنکاندنی و هەڵدڕینی سکی بۆ ئەوەی کۆرپەلەکەی دەردبێنێت و بیبات بۆخۆی لەساڵی 2008 دادگا سزای لەسێدارەدانی بە سەردا سەپاندووە." 

 

دوای ئەنجامدانی تاوانەکەی لەساڵی 2004، مۆنتگۆمری بە هاوسەرو خێزانەکەی  وتووە کە دووگیانە.

 

ڕۆژنامە ئەمریکییە ئاماژەی بەوەکردووە، دادگای ئەمریکا بڕیاریداوە فەرمانەکە لە وڵایەتی ئەندیانا لە 8ی مانگی تشرینی دووەمی داهاتوودا جێبەجیبکرێت،  ئەوەش لە ڕێگەی شریقەیەکی ژەهراویییەوە.

 

بڕیاری جێبەجێکردنی سزای لەسێدارەدان بەسەر مۆنتگۆمریدا لەکاتێدایە، زیاتر لە 70 ساڵە هیچ ژنێک لە ئەمریکا ئەو سزایەی بەسەردا نەسەپێندراوە.