گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

عەبادی: عادل عەبدولمەهدی لە من زیاتر پابەندی سزاكانی ئەمریكایە بۆ سەر ئێران

2019.05.05 - 20:51
App store icon Play store icon Play store icon
عەبادی: عادل عەبدولمەهدی لە من زیاتر پابەندی سزاكانی ئەمریكایە بۆ سەر ئێران

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

ناس كورد- حەیدەر عەبادی ڕەخنە لەو کەسانە دەگرێت کە لە سەردەمی کابینەکەی ئەودا دژی وەستاونەتەوە لەسەر پابەندبوونی بە سزاکانی سەر ئێران و دەڵێت، حكومەتەكەی عادل عەبدولمەهدی زیاتر پابەندە بە سزاكانی ئەمریكا بۆ سەر ئێران بەراورد بە حكومەتی ئەو. . لە میانی چاوپێكەوتنێكیدا لەگەڵ ڕۆژنامەی "سپۆتنیك" حەیدەر عەبادی سەرۆكوەزیرانی پێشوی عێراق ئاماژەی بەوەکردووە، حکومەتی ئێستای عێراق لە ئەنجامی هاوپەیمانێتییەک دروستبووە پێچەوانەی بنەماکانی دەستورە و پشتی بە بنەمای فراكسیۆنی گەورە نەبەستووە، دەشڵێت، "لەگەڵ ئەوەشدا ئێمە پشتگیری لێدەكەین و هەوڵی سەرخستنی دەدەین". . عەبادی ئەوەشی ڕاگەیاندووە، هاوپەیمانی نەسر بەشداری حكومەتەكەی عادل عەبدولمەهدی نەكردووە، لەگەڵ ئەوەشدا ڕێگایان داوە كەسانی لێهاتوو هەڵبژێرێت بۆ پڕكردنەوەی پۆستە وەزارییەكان. . "حكومەتەكەی عادل عەبدولمەهدی زیاتر پابەندە بە سزاكانی ئەمریكا بۆ سەر ئێران بەراورد بە حكومەتەکەی من، کەچی ئێستا ئەوانەی ڕەخنەیان لە من دەگرت بێدەنگن"، حەیدەر عەبادی. . سەبارەت بەو دەنگۆیانەی كە دەوترێت بەنیازە سەرۆكایەتی حكومەت وەرگرێتەوە، عەبادی ئاشکرایکردووە: "ئەو قسانە پێشبینییە و ڕاستییەكان ئەوە دەخوازن ئامادەبین بۆ هەموو ئەگەرێك، پێدەچێت هەركاتێك بێت دووبارە هاوكێشەكان سەرلەنوێ ڕێكبخرێتەوە بۆ گرتنە دەسەڵات یان ئۆپۆزسێون بوون". . لە بارەی هەڵوەشاندنەوەی حەشدی شەعبی، سەرۆكوەزیرانی پێشوی عێراق وتی: "حەشدی شەعبی هێزێكی نیشتمانییە، بە هەموو توانایەوە تیرۆری لەناوبرد و ئارامی وڵاتی پاراست، من لەگەڵ ئەوەدا نیم حەشدی شەعبی هەڵبوەشێتەوە، بەڵكو بە كەمكردنەوەی ژمارەیان و بەدامەزراوەكردنیان كارم بۆ ئەوە کردبوو ئەو هێزە بكەمە دامەزراوە و هێزێكی سەربازی تۆكمە و ڕێكخراو لە چوارچێوەی یەكەكانی بەرگری عێراق". . .