ناس کورد-
رۆژنامەی ئەلعەرەبی چاپی لەندەن ئاشكرایكرد، چەكدارەكانی بزوتنەوەی عەسایب كۆمەڵكوژییەكەی ئەمدواییەی گوندی فەرحاتییەی پارێزگای سەلاحەدینیان ئەنجام داوە.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
رۆژنامەكە لە راپۆرتێكدا (دووشەممە 19 تشرینی یەكەمی 2020) كە "ناس كورد" خوێندنەوەی بۆ كردووە، لەسەر زاری كۆمەڵێك سەرچاوەوە لەوانەش "سەنتەری سەربەخۆی عێراقی"، پەنجەی تۆمەتی بۆ عەسایب ڕاكێشاوە لە ڕفاندنی 12 گوندنشینی خەڵكی فەرحاتییەی سەلاحەدین و كوشتنی 8 لە ڕفێنراوە گەنجەكان دواتر.
بەپێی سەرچاوەكانی ئەلعەرەب ئێستا شەش چەكداری عەسایب كە سەر بەهێڵی ویلایەتی فەقیهن لە عێراق دەستگیركراون كە لە نزیك شوێنی تاوانەكە لەگەڵ سوپای عێراقدا بەشەڕهاتوون.
رۆژنامەكە باس لەوەش دەكات لیوای 43 حەشدی شەعبی ڕووكاری فەرمیی بزوتنەوەی عەسایبە پاش تێكەڵبوونیان لەناو حەشدی شەعبی كە لە ڕوی تێورییەوە سەر بە دەوڵەتی عێراق و فەرماندەی گشتی هێزە چەكدارەكانن.