ناس کورد-
وەزارەتی دارایی و ئابوری هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، لە هەنگاوێکی دیکەی چاکسازی بەهۆی نەدانی باج و خۆدزینەوە لە باجدان زیاتر 20 کۆمپانیا دەدەنە دادگا.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
لەڕاگەیەندراوێکدا وەزارەتی دارایی و ئابوریی هەرێم (دووشەممە 19ی تشرینی یەکەمی 2020) ڕایگەیاند: "لە هەنگاوێکی دیکەی چاکسازی بەهۆی نەدانی باج و خۆدزینەوە لە باجدان، بەڕێوبەرایەتی گشتیی باجەکان و خانووبەرەی میری سەر بە وەزارەتی دارایی و ئابوری هەرێمی کوردستان، زیاتر لە 20 کۆمپانیا دەداتە دادگا."
ئاماژەی بەوشكردووە، ئەو کۆمپانیایانە دەدرێنە دادگایەکی تایبەت تاوەکو رێکاری یاسایان بەرامبەر بگیرێتەبەر.
وەزارەتی دارایی دەشڵێت، بۆ لەمەودوا هەر کۆمپانیا و کەس و لایەنێک خۆیان لە باجدان بدزنەوە رێگای یاسایی توندیان بەرامبەر دەگیرێتەبەر و بە توندترین شێوە ڕووبەڕووی سزای یاسایی دەبنەوە.