گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

’’موچەی ژمارەیەکی زۆر خانەنشینکراوی پلەباڵای نایاسایی لە هەرێم ڕاگیرا’’

2020.10.19 - 13:01
App store icon Play store icon Play store icon
’’موچەی ژمارەیەکی زۆر خانەنشینکراوی پلەباڵای نایاسایی لە هەرێم ڕاگیرا’’

ناس کورد-

عەلی حەمەساڵح، پەرلەمانتاری گۆڕان لە پەرلەمانی ڕایگەیاند، لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا بڕیاری ڕاگرتنی موچەی هەزار و 200 خانەنشینی پلەباڵای نایاسایی درا کە بەشێکیان مانگانە شەش ملیۆن دیناریان وەردەگرت.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

عەلی حەمەساڵح، پەرلەمانتاری فراکسیۆنی گۆڕان لە پەرلەمانی کوردستان، (دووشەممە 19ی تشرینی یەکەمی 2020) لە فەیسبوکی خۆی بڵاویکردەوە: "لە چەند ڕۆژی ڕابردوو زیاتر لە ھەزارو  200 کەس کە بە پلەی باڵا و تایبەت بە نایاسایی خانەنشین کرابوون، دۆسیەکانیان جیاکرایەوە و بڕیاری ڕاگرتنی موچەکانیان درا، کە بەشێکیان شەش ملیۆن دیناریان وەردەگرت. "

 

ئاماژەی بەوەشکردووە: " نزیکەی 217 ھەزار خانەنشین لە کوردستاندا ھەیە، بە ھەزاران کەس لەم ژمارەیە بەنایاسایی خانەنشینکراون، واتە بەبێ ئەوەی خزمەتی فعلیان ھەبێت خانەنشینکراون."

 

عەلی حەمەساڵح دەشڵێت: "کاری نایاسایی گەورە لە خانەنشینی سەربازیدا کراوەو نزیکە 117 ھەزار خانەنشینی سەربازی ھەیە، بە ھەزاران کەس بە ناڕەوا بەپلەی جۆراو جۆری سەربازی خانەنشینکراون، بەبێ ئەوەی ساڵێ خزمەتی پێشمەرگایەتیان ھەبێت، پێویستە لە زووترین کاتدا دۆسیەی ئەمانەش یەکلابکرێتەوە بەپێی یاسا. "

 

جەختیشیکردووەتەوە: "فەرمانبە رو خانەنشینی فعلی، قوربانی ئەم گەندەڵی و کارە ناڕەوایانەیە، بە چاکسازی لە لیستی موچە و خاڵی سنوری و دۆسیەی نەوت، گرفتی موچە چارەسەر دەبێت."