گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

لەسەر پرسی سوتانی سنەوبەرەکان پارێزگاری سلێمانی و چەند بەرپرسێک دەچنە ئەنجومەنی پارێزگا

2020.10.19 - 11:55
App store icon Play store icon Play store icon
لەسەر پرسی سوتانی سنەوبەرەکان پارێزگاری سلێمانی و چەند بەرپرسێک دەچنە ئەنجومەنی پارێزگا

ناس كورد-

بڕیارە سبەینێ ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی بەئامادەبوونی پارێزگار كۆبوونەوەی ئاسایی خۆی بكات و تەوەرێكی کۆبوونەوەکەش تایبەت دەبێت بە هۆكاری سووتانی دار سنەوبەرەكانی سلێمانی.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

بەرزان شێخ محەمەد، جێگری سەرۆكی  ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی ئەمڕۆ دووشەممە 18ی تشرین یەكەمی 2020، بە ناس كوردی راگەیاند، سبەینێ ئەنجومەن كۆبوونەوەی ئاسایی خۆی دەكات و تەوەرێكی تایبەتە بە پرسی سووتانی دارسنەوبەرەكانی سلێمانی.

 

وتیشی، بۆ ئەو مەبەستەش لەسەر داوای د.هەڤاڵ ئەبوبەكر، پارێزگاری سلێمانی و ئامادەبوونی نوێنەرانی سەرۆكایەتی شارەوانی سلێمانی و بەڕێوەبەرایەتی دارستان و پاوان باس لەهۆكارەكانی سووتانەكە دەكەن.

 

لەمانگی رابردوودا لە شەوێك ئاگر لەچیای گۆیژە كەوتەوە و بەشێكی زۆری دارسنەوبەرەكان سووتان دواتر پۆلیسی سلێمانی دوو تۆمەتباری لەسەر رووداوەكە دەستگیركرد، جگە لەوەش ناوبەناو بەشێك لەدارسنەوبەرەكانی رێگەی تاسڵوجە- سلێمانی دەسوتێندرێن.

 

پێشتر و دوو هەفتە لەمەوبەر  کۆبوونەوە لەوبارەیەوە ڕێکخرا، بەڵام بەهۆی ئەوەی هیچ لایەنێکی بەرپرس ئامادەنەبوو بچێتە کۆبوونەوەکە، بۆیە بەشێکی زۆر لە ئەندامانی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی بایکۆی کۆبوونەوەکەیان کرد و کۆبوونەوەکە ئەنجامنەدرا.