ناس کورد-
وەزارەتی پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان چهند بریارێكی نوێی سهبارهت بهخوێندنى ئهمساڵ دهركرد و ڕایگەیاند، پێویستە ئەمساڵ مامۆستایان پابەندبن بە تەواوکردنی پڕۆگرامەکانی خوێندن و پڕۆگرام کەم ناکرێتەوە.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
بەگوێرەی نوسراوێکی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی سەرپەرشتیکردنی پەروەردەیی سەر بە وەزارەتی پەروەردە کە واژۆی (یەکشەممە 18ی تشرینی یەکەمی 2020)ی لەسەرە و ئاڕاستەی پەروەردەی شارهكانی ههرێمی كوردستانی كردهوه، تیایدا هاتووە: "پێویستە ئەمساڵ مامۆستایان پابەندبن بە تەواوکردنی پڕۆگرامەکانی خوێندن و پڕۆگرام کەم ناکرێتەوە.
ئاماژەی بەوەشكردووە: " خوێندنی پرۆگرامەکان بە گوێرەی ریزبەندی دەبێت و بەش و بەندەکان نابێت پاش و پێش-یان پێبکرێت."
بەگورەی بڕیارەکەی نوسراوەکەی وەزرەتی پەروەردە: " هەروەها تاقیکردنەوەکانی نیوەوەرز و مانگانە و تاقیکردنەوەی کۆتایی ساڵ لە هەمان ئەو وادەیەدا بەڕێوەدەچن کە لەساڵنامەی خوێندندا ئاماژەی پێکراوە."
ئەوەش لەکاتێکدایە، ئەگەرچی ماوەی زیاتر لە دوو هەفتەیە دەوامی خوێندن لە هەرێمی کوردستان دەستیپێکردووەتەوە، بەڵام لە بەشێک زۆری ناوچەکان مامۆستایان بەهۆی دواکەوتنی موچە و بارودۆخی ژیانیان بایکۆتی دەوامیان کردووە .