گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

نرخی نەوتی خاو لە بازاڕەکانی جیهان دابەزی

2020.10.19 - 09:21
نرخی نەوتی خاو لە بازاڕەکانی جیهان دابەزی

ناس کورد-

بەهۆی بەردەوامی بەرزبوونەوەی ژمارەی توشبووان بە ڤایرۆسی کۆرۆنا لەجیهاندا نرخی نەوت ماوەیەکی زۆرە لە بەرزبوونەوە وەستاوە و تەنانەت نرخەکەی لە پاشەکشەشدایە. 

 

بەگوێرەی ماڵپەڕی "Oil Price"ی تایبەت بە نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهان، ئەو ئەمڕۆ دووشەممە 19ی تشرینی یەکەمی 2020، نرخی بەرمیلێک نەوتی برێنت 13 سەنت دابەزیوە کە دەکاتە 0.30%، بەو جۆرەش بەرمیلێک نەوت بە 42 دۆلار و 80 سەنت لە بازارەکانی جیهاندا مامەڵەی پێوە دەکرێت.

 

ئاماژە بەوەشکراوە، هەروەها بەرمیلێک نەوتی تکساس نزیکەی 12 سەنت نرخەکەی دابەزیوە و بەرامبەر 41 دۆلار مامەڵەی پێوە دەکرێت. 

 

ڕاپۆرتە جیهانییەکان ئاماژەیان بەوەکردووە، پاشەکشەی ئابوریی چین لەچارەکی سێهەمی ئەمساڵدا و بەرزبوونەوەی ژمارەی توشبووان بە ڤایرۆسی کۆرۆنا کاریگەری نەرێنی کردووەتە سەرخواست لەسەر نەوت .

 

هەفتەی ڕابردوو لیژنەی هاوبەشی ( ئۆپێک+)  لەدوایین کۆبوونەوەیدا پێشبینی ئەوەی کرد کەنرخی نەوت زیاتر پاشەکشە بکات، ئەوەش بەهۆی کەمبوونەوەی خواست لە  سوتەمەنی و مەترسی لە سەرهەڵدانی شەپۆلێکی دیکەی ڤایرۆسی کۆرۆنا. 

 

 هاوکات ئاماژەی بەوەشکردبوو، زیادبوونی بەرهەمی نەوتی وڵاتی لیبیا زیاتر دۆخەکەی ئاڵۆزتر کردووە، چونکە  دەبێتە مایەی زیادبوونی خستنەڕووی  نەوت لە بازرەکاندا.