گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

ڕوونکردنەوەى ئەندامێكى ليژنەى دارايى لەبارەى دواخستنى موچەوە

2020.10.19 - 08:45
App store icon Play store icon Play store icon
ڕوونکردنەوەى ئەندامێكى ليژنەى دارايى لەبارەى دواخستنى موچەوە

ناس کورد-

ئەندامێکی ليژنەى دارايى پەرلەمانى عێراق دەڵێت، دواكەوتنى خەرجكردنى موچە زيان بە نزيكەى 15 مليۆن هاووڵاتى دەگەيەنێت.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

جەمار كۆچەر، ئەندامى ليژنەى دارايى پەرلەمانى عێراق لەلێدوانێكدا بۆ ڕۆژنامەى سەباحى فەرمى وتويەتى، داوا لە وەزارەتى دارايى دەكەن كە لە كاتى خۆيدا موچە خەرج بكات و ئەو دواكەوتنەى لە مانگى ئەيلول ڕوويدا دووبارە نەبێتەوە.

 

ئاماژەی بەوەشكردووە، دواكەوتنى موچە زيان لە شەش مليۆن فەرمانبەر و هەشت مليۆن و نيو هاووڵاتى لە كەرتە تايبەتەكان دەدات كە بەشێوەيەكى نيمچە تەواو پشت بە پارەى موچە دەبەستن.

 

ئەندامەكەى ليژنەى دارايى پەرلەمانى عێراق ڕونيشيكردووەتەوە: " هەنگاوى دواخستنى دابەشكردنى موچە ناياساييە، بۆيە هيواخوازين وەزارەتى دارايى ئەو مەترسيە بە جدى وەربگرێت و بە ئەركى تەواوى خۆى هەستێت بۆ دابينكردنى موچە."