گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

ژمارەى مردووانى کۆرۆنا لە ئەوروپا هێرشە ئەتۆمییەکانى تێپەڕاند

2020.10.19 - 08:28
App store icon Play store icon Play store icon
ژمارەى مردووانى کۆرۆنا لە ئەوروپا هێرشە ئەتۆمییەکانى تێپەڕاند

ناس کورد-

ژمارەى ئەو کەسانەى بەهۆى توشبوون بە ڤایرۆسى کۆرۆناوە لەئەوروپا گیانیان لەدەستداوە، ژمارەى ئەو کەسانەى تێپەڕاند کە لەهەردوو هێرشى ئەتۆمى هێرۆشیما و ناکازاکى لەکاتى جەنگى جیهانى دووەمدا گیانیان لەدەستدا.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

بەپێی ئاژانسى فرانس پرێس (18 تشرینی یەكەمی 2020)، پەتاى کۆرۆنا تا ئێستا بووەتە هۆى مردنى زیاتر لە 250 هەزار کەس لەئەوروپا.

 

ئەو ژمارەیە زیاترە لە ژمارەى ئەو کەسانەى بەهۆى هێرشى ئەتۆمى بۆ سەر هێرۆشیما لەساڵى 1945 کە نزیکەى  140 هەزار کەس گیانیان لەدەستدا، لەگەڵ هێرشى ئەتۆمى بۆ سەر ناکازاکى کە لەنێوان 40 بۆ 80 هەزار کەس گیانیان لەدەستدا.

 

هاوکات، ژمارەی توشبووانی ڤایرۆسەکەش لە هەموو جیهان، 40 ملیۆن کەسی تێپەڕاند و ژمارەی گیان لەدەستدانیش ملیۆنێک و 118 هەزار کەسی تێپەڕاندووە.

 

لەچەند رۆژى رابردوودا هەشت هەزار حاڵەتى مردن بە کۆرۆنا لە ئەوروپا تۆمارکراون، کە بەرزترین ئامارە لە ناوەراستى ئازارەوە تا ئێستا.