گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

توێژینەوەیەک پەیوەندی سەیر ئاشکرا دەکات

کەمکردنەوەى موچە ’’دەبێتەهۆی جەڵتە و نەخۆشییەکانی دڵ’’

2020.10.19 - 00:00
کەمکردنەوەى موچە ’’دەبێتەهۆی جەڵتە و نەخۆشییەکانی دڵ’’

ناس کورد- 

بەگوێرەى لێكۆڵينەوەيەكى نوێ زيادبونى موچە لە نەخۆشيەكانى دڵ و جەڵتەى مێشك دەتپارێزێت و كەمكردنەوەشى دەبێتە هۆى زيادبونى ئەگەرى توشبوون بە هەمان ئەو نەخۆشيانە.

بەگوێرەى لێكۆڵينەوەيەك كە ماڵپەڕى دەيلى مەيڵ بڵاويكردوەتەوە، ئەوانەى موچەكانيان زياد دەكات بە ڕێژەى 15% كەمتر مەترسى توشبوون بە كێشەكانى دڵيان دەبێت بە درێژايى 25 ساڵى داهاتوو.

 

ئەوەش هاتوە، هەروەها مەترسى توشبوون لە پياوان و ژناندا بە رێژەى 20% بەرزبوەتەوە بەهۆى كەمبونەوەى موچەكانيان و داهاتيان.

 

تيمى لێكۆڵينەوەكە كە لە نەخۆشخانەى "ژنانى بێرمينگهام" و قوتابخانەى هارڤاردى پزيشكين هێمايان بۆ ئەوەكردوە، ئەو ئەنجامانەى پێى گەيشتون وا لە پزيشكان دەكات كە گرنگى بە لايەنى دارايى نەخۆشەكانيان بدەن لەكاتى پشكنين بۆ نەخۆشيەكانى دڵ.

 

لاى خۆيەوە دكتۆر سكۆت كۆلۆمۆن گەورە پزيشكى نەخۆشخانەى ژنانى بێرمينگهام وتويەتى، ئەو لێكۆڵينەوەيە پێويستى زيادبونى هۆشيارى لاى ئەوانەى لە كەرتى تەندروستى كاردەكەن زياد دەكات دەربارەى كاريگەرى داهات لەسەر تەندروستى، ئەوەش لەپێناو باشتركردنى چارەسەرەكان.

 

لە لێكۆڵينەوەكەدا كە لە ئەمريكا كراوە، 9 هەزار كەس بەشدار بوون لە چوار بوارى جياوازدا و ماوەى 17 ساڵ تيمێكى پزيشكى چاودێرى كردوون.