گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

دەیان دۆسیەى دیکەى گەندەڵى ئاشکرادەکرێن

2020.10.18 - 23:41
App store icon Play store icon Play store icon
دەیان دۆسیەى دیکەى گەندەڵى ئاشکرادەکرێن

ناس کورد-

لیژنەى نەزاهەى پەرلەمانى عێراق رایگەیاند، دەیان دۆسیەى دیکەى گەندەڵیان ئامادەکردووە و رادەستى دەستەى نەزاهەى دەکەن.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

سەباح تلوبى، ئەندامى لیژنەکە (18ى تشرینی یەكەمی 2020) بە ئاژانسى فەرمى عێراقى راگەیاند، لیژنەکەیان دەیان دۆسیەى نوێی گەندەڵى ئامادەکردووە کە پەیوەستە بە ژمارەیەک دەستە و وەزارەتەوە، وەک وەزارەتەکانى کار و کاروبارى کۆمەڵایەتى و کارەبا و نەوت و تەندروستى.

 

وتیشى بەشێک لە دۆسیەکان رەوانەى دەستەى نەزاهە کراوە دواى تەواوبوونى لێکۆڵینەوە لەبارەیانەوە، بەشێکی دیکەیان پێویستیان بە کاتێکى زۆرە، بۆ ئەوەى بەرزبکرێنەوە بۆ دەستەکە یان داواکارى گشتى بۆ تەواوکردنى لێکۆڵینەوەیان لەبارەیانەوە.

 

مانگى رابردوو دەستەى نەزاهە ئاشکرایکردبوو، لە سێ مانگەى رابردوودا 97 هەڵمەتیان ئەنجامداوە و زیاتر لە 85 تۆمەتبار بە تۆمەتى تێوەگلان لە گەندەڵى و بەهەدەردان دەستگیرکراون.