ناس کورد-
پەرلەمانتارێکى کورد لە پەرلەمانى عێراق رەخنەى توند لە پڕۆژە یاساى سزادانى ئەو کەسانە دەکات کە "سوکایەتى" بە رەمزە نیشتیمانییەکان دەکەن و دەڵێت، ئەو سیمبولانە "نرخی تاكە پێڵاوێكی نییە".
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
سەرکەوت شەمسەدین لە لاپەڕەى خۆى لە فەیسبوک بە پەرلەمانى کوردستان دەڵێت (18 تشرینی یەكەمی 2020) "ئه‌وه‌ی لای ئێوه (ره‌مز)ی نیشتیمانی یه و به‌نیازن سزاى هه‌ر كه‌س بده‌ن كه سوكایه‌تی پێبكات، لای ئێمه نرخی تاكێك پێڵاوی منداڵێكی گه‌رمیانی یان هه‌ڵه‌بجه‌یی یان پشده‌ری یان زاخۆیی نیه".
ئاماژەى بەوەشکردووە "ئێوه قه‌ید و به‌ند بۆ ره‌خنه دابنێن، ئێمه زیاتر رق ئه‌ستور ئه‌بین و تینوتر ئه‌بین بۆ سرینهوتان به‌جۆرێك كه زاتی ئه‌وه‌تان نه‌بێت له فرۆكه‌خانه‌ش ناسنامه‌ی خۆتان كه‌شف بكه‌ن".
سەرکەوت شەمسەدین دەشڵێت "ئه‌و رۆژه دێت وه‌ك بنه‌ماڵه‌ی شای ئێران خه‌ون به بینینه‌وه‌ی كوردستانه‌وه ببینن".
قسەکانى ئەو پەرلەمانتارە دواى بڵاوبوونەوەى پڕۆژە یاسایەک دێت تایبەت بە هێما نیشتیمانى و نەتەوەییەکان بەجۆرێک هەر کەسێک سوکایەتى یان پێ‌بکات بەپێی ماددەى 226 ى یاساى سزادانى عێراقى سزا دەدرێت.
لەمادەکەدا سزاى زیندانى دانراوە بۆ هەر کەسێک کە بێڕێزى بکات بە دامەزراوە فەرمییەکان، بەجۆرێک کە لە حەوت ساڵ زیاتر نەبێت یان سزاى ماددى دەدرێت.
لە پڕۆژەکەدا رەمزەکان بەشێوەیەکى گشتى دیاریکراون کە پێکهاتوون لە، ئاڵا و سرودى نیشتیمانى و پێشمەرگە، رابەرە مێژویی و رزگاریخوازەکان.