گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

کۆرۆنا بەراورد بە ئەنفلۆنزا چەند کاتژمێر لەسەر پێست دەمێنێتەوە؟

2020.10.18 - 23:13
کۆرۆنا بەراورد بە ئەنفلۆنزا چەند کاتژمێر لەسەر پێست دەمێنێتەوە؟

ناس کورد-

بەگوێرەى توێژینەوەیەکى ژاپۆنى، ڤایرۆسى کۆرۆنا لەسەر پێستى مرۆڤ دەتوانێت بۆ ماوەى نۆ کاتژمێر بمێنێتەوە، بۆیە شۆشتنى دەستەکان بەشێوەیەکى دووبارەى ڕۆژانە بۆ دوورکەوتنەوە لەڤایرۆسەکە بە پێویست دادەنرێت.

 

بەگوێرەى توێژینەوەیەک کە لەدواین بڵاوکراوەى گۆڤارى نەخۆشیە گوازراوەکاندا (Clinical Infectious Diseases) بڵاوکراوەتەوە، ڤایرۆسى ئەنفلۆنزا بۆ ماوەى زیاتر لەکاتژمێرێک لەسەر پێست دەمێنێتەوە، بەڵام ڤایرۆسى کۆرۆنا ماوەى مانەوەکەى لەسەر پێست درێژترە و دەگاتە نۆ کاتژمێر، ئەوەش کاریگەرى بۆ گواستنەوەى پەتاکە لەڕێگەى پەیوەندیکردنەوە هەیە و بەراورد بە ئەنفلۆنزاى ئاسایى خێراتر بڵاودەبێتەوە.

 

توێژینەوەکە ئەوەى ئاشکرا کردووە، لەماوەى 15 چرکەدا دەتوانرێت هەردوو ڤایرۆسى کۆرۆنا و ئەنفلۆنزاش لەڕێگەى بەکارهێنانى گیراوەى پزیشکى ئەیسانۆلەوە کە بۆ پاککردنەوەى دەست بەکاردەهێنرێت لەناو ببرێن.