گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

پەرلەمانتارێک باس لە گۆڕانکارییە ڕیشەییەکانى دەستورى عێراق دەکات 

2020.10.18 - 22:51
پەرلەمانتارێک باس لە گۆڕانکارییە ڕیشەییەکانى دەستورى عێراق دەکات 

ناس کورد- 

ئەندامێكى ليژنەى نوسينەوەى دەستور ڕایگەیاند، دەستورى عێراق پێويستى بە گۆڕانكارى ڕيشەييە نەك گۆڕانكارى سادە.

 

نەديم جابرى، ئەندامى ليژنەى نوسينەوەى دەستور (18ى تشرينى يەكەمى 2020) لە لێدوانێكدا بۆ ئاژانسى هەواڵى فەرمى عێراقييە وتويەتى، سێ ئاراستە هەيە لەبابەتى گۆڕانكارى دەستور، يەكەميان پێيى وايە دەستور تەنها پێويستى بە گۆڕانكارى سادەيە، ئەوەش بەشێكە لە كێشەكە نەك چارەسەر، ئاراستەى دووەميش كە پێچەوانەى پرۆسەى سياسين داواى هەڵوەشانەوەى دەستور و ئەوەى لێى كەوتوەتەوە دەكەن.

 

ڕونيشيكردوەتەوە، ئاراستەى سێيەميش كە چارەسەرێكى گونجاوە ئەوەيە كە گۆڕانكارى ڕيشەيى لە دەستوردا بكرێت، لەساڵى 2010ەوە دەستور بەكەڵكى ڕێكخستنى پڕۆسەى سياسى نەماوە، بۆيە پێويستى بە گۆڕانكارى ڕيشەييە.

 

نەديم لەو بڕوایەدایە، دەستور لە كەشێكى دياريكراودا نوسراوە و دەستوەردانى تێدا كراوە كە لەوانەيە لەم كاتەدا گونجاو نەبێت، بۆيە پێويستى بە گۆڕانكارييە بەتايبەتى لە بابەتەكانى ئەنجومەنى فيدراڵى و پێكهێنانى حكومەتى فيدراڵى و دادگاى فيدراڵى.