گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

چوار ڕێگا بۆ دابەزاندنی كێش لە ڕەمەزاندا

2019.05.05 - 18:13
چوار ڕێگا بۆ دابەزاندنی كێش لە ڕەمەزاندا
ناس كورد- لە مانگی ڕەمەزاندا كۆبونەوە خێزانیەكان زیاد دەكات، خوانەكانی بەربانگ زۆر بەتام و چێژن و دەبنە هۆكاری بەرزبوونەوەی كێش. . بەگوێرەی هەواڵێكی ماڵپەری (Nowloss) تایبەت بە تەندروستی و دابەزاندنی كێش، بە چوار ڕێگا ئامۆژگاری ئەو كەسانە دەكات دەیانەوێت پارێزگاری لە كێشیان بكەن و نەهێڵن كێشیان زیاد بكات. . ئەو ڕێگایانەش بریتین لە: . 1-چاودێریكردنی كالۆری گەرمی: بۆ ئەوەی گرەنتی دابەزاندنی كێش بكرێت لەڕەمەزاندا، دەبێت لە ڕۆژێكدا كەمتر لە 2000 كالۆری گەرمی بخورێت. . 2-خواردنی خۆراكە تەندروستەكان لەكاتی بەربانگدا: ئاگاداربوون لە خواردنی ئەو جۆرە خۆراكانەی كە بڕێكی زۆر لە ڕیشاڵ و پڕۆتینیان تێدایە لە بەربانگدا، لەبەر ئەوەی ئەم خۆراكانە كاردەكەن لەسەر جێگیركردنی بڕی شەكری خوێن و هەستكردن بە برسێتی كەمدەكاتەوە، ئەمەش وادەكات كەمتر خواردن بخۆیت. . ٣-پارێزگاری لە شێداری جەستە: زۆر گرنگە بۆ دابەزاندنی كێش نەهێڵین جەستە وشك بێتەوە، بۆ ئەم مەبەستەش ئامۆژگاری ئەوە دەكەن كە ڕۆژانە بەلای كەمەوە یەك لیتر ئاو لەدوای بەربانگەوە بخورێتەوە، بەهەمان شێوە خۆبەدوور گرتن لە خواردنی خۆراكە سوێر كراوەكان و خواردنەوە گازییەكان و چاو قاوەی زۆر. . 4-ئەنجامدانی چەند وەرزشێكی ئاسان: لەماوەی مانگی ڕەمەزاندا، تەنها بە چاودێریكردنی كالۆری گەرمی ناو خۆراكەكان دەتوانیت بگەیتە ئەو ئامانجەی كە دەتەوێت لە دابەزاندنی كێش و زیاد نەكردنی كێشتدا، بەڵام ئەگەر تۆ لەو كەسانەیت كە ناتوانیت خۆڕاگربیت لەبەردەم خواردنە خۆشەكانی ڕەمەزان، ئەوا پێویستە لەم مانگەدا چەند وەرزشێكی ئاسان ئەنجام بدەیت كە لەنێوان 15 بۆ 45 خولەكدا بێت، وەك ڕێكردن بەپێ بەڵام بەڕادەیەك كە كار نەكاتە سەر لەدەستدانی بڕێكی زۆر لە ئاوی جەستە لەكاتی ڕۆژوو گرتندا. .