ناس کورد-
سەرپەرشتیارى سۆشیال میدیاى مەلا محەمەد فایەق شارەزورى رایگەیاند، رەوشتى تەندروستى مامۆستا بەرەو باشتر دەڕوات و گۆرانکارییەکى بەرچاو لە پشکنینەکانیدا دەبینرێت، بەڵام "جارجار پێویستی بە ئۆكسجینە".
ئومێد محەمەد لە راگەیەنراوێکدا (18 تشرینی یەكەمی 2020) وێنەیەکى نوێی مەلا محەمەدى بڵاوکردوەتەوە کە لەباڵکۆنى نەخۆشخانە گیراوە و نوسیویەتى لەسەر رێنمانى پزیشکەکان جارێ بە پێویست دەزانن لە نەخۆشخانە بمێنێتەوە.
دەقى راگەیەنراوەکە:
خۆشەویستان سوپاس بۆ خودا رەوشتى تەندروستى مامۆستا تا بێت بەرەو باشتر دەڕوات و گۆرانکاریەکى بەرچاو لە پشکنیەکانیدا دەبینێرت کەرۆژانە بۆى دەکرێت بەڵام لەسەر رێنمانى پزیشکە بەڕێزەکان جارى بە پێویست دەزانن لە نەخۆشخانە بمێنتەوە چونکە و جاروبار هەر پێویستى بە ئوکسجین دەبێت، کەپشتوان بەخودا بەتێپەربوونى کات ئەوەش چاک دەبێت.
ئومێد محەمەد
سەرپەرشتیارى سۆشیاڵ میدیاىى مامۆستا محمد ملافائق