گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

لقی سلێمانی یەكێتی مامۆستایان هەڵوێستی خۆی بۆ دەستپێكردنەوەی دەوام راگەیاند

2020.10.18 - 21:56
App store icon Play store icon Play store icon
لقی سلێمانی یەكێتی مامۆستایان هەڵوێستی خۆی بۆ دەستپێكردنەوەی دەوام راگەیاند

ناس كورد-

بەرپرسێكی لقی سلێمانی یەكێتی مامۆستایانی كوردستان ڕایگەیاند، ئەوان سورن لەسەر هەڵوێستیان بۆ بەردەوامبونی مامۆستایان لەبایكۆتكردنی خوێندن تا جێبەجێكردنی داواكانیان.

 

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

نەوشیروان حەمەغەریب، كارگێڕی لقی سلێمانی یەكێتی مامۆستایانی كوردستان (18ی تشرینی یەكەمی 2020) بە ناس كوردی راگەیاند ، راستە لەلایەن هەندێك پەروەردەوە داوا لەمامۆستایان كراوە دوای وەرگرتنی مووچەكانیان پەیوەندی بەقوتابخانەكانیانەوە بكەن بۆ دەستپێكردنەوەی دەوام، بەڵام ئەوان لەسەر هەڵوێستی پێشتریان بەردەوامن و داوا لەمامۆستایان دەكەن بایكۆت بكەن تا ئەو كاتەی داواكارییەكانیان جێبەجێ دەكرێت.

 

دوو هەفتە لەمەوبەر لقی سلێمانی یەكێتی مامۆستایان بەمەرجی پێدانی مووچە لەكاتی خۆیدا و بێ لێبڕین و دەستپێكردنەوەی تەرفیع بۆ مامۆستایان، بڕیاریدا دەست بەدەوام بکرێتەوە، بەپێچەوانەوە بایكۆت بكەن.

 

ئەوە لەكاتێكدایە پێشتر بەكر محەمەد، بەڕێوەبەری پەروەردەی رۆژئاوای سلێمانی بە ناس كوردی راگەیاندبوو، بۆ بەرژەوەندی خوێندكاران، لەگەڵ پەروەردەی رۆژهەڵات داوایان لەمامۆستایان كردووە دوای وەرگرتنی مووچە، دەست بەدەوامكردن بكەنەوە.