گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

موچە بۆ هەزاران کەس لە هەرێم دەگەڕێنرێتەوە دواى ماوەیەک لە راگرتنیان

2020.10.18 - 21:18
موچە بۆ هەزاران کەس لە هەرێم دەگەڕێنرێتەوە دواى ماوەیەک لە راگرتنیان

ناس کورد-

 

حکومەتى هەرێمى کوردستان بڕیاریدا موچەى ئەو زیندانە سیاسییانە بگەڕێنێتەوە کە بەپێی یاسا موچەکانیان راگیرابوو، ئەوەش دواى پڕۆسەى وردبینیکردنى ناوەکانیان.

 

ئەحمەد مام رەسوڵ بەڕێوەبەرى گشتى کاروبارى زیندانیانى سیاسی لە وەزارەتى شەهیدانى هەرێم (18 تشرینی یەكەمی 2020) بە ناس کوردى راگەیاند، لەسەر پێشنیازى وەزارەت، سەرۆکى حکومەت ئەمڕۆ بڕیاریدا مینحەى ئەو زیندانیانە بگەڕێنێتەوە کە دواى 10 ساڵ سودمەندبوون بەپێی یاسا راگیرابوو.

 

وتیشى "لەکۆى پێنج هەزار و 175 کەس، تەنها موچەى هەزار و 548 کەس بەردەوام بوو، ئەوانەى تر راگیرابوون".

 

ئەحمەد مام رەسوڵ باسى لەوەشکرد، بەپێی بریارە نوێیەکە وردبینى بۆ ناوى ئەو کەسانە دەکرێت کە مینحەکانیان راگیراوە، ئەوانەى هیچ موچەیەکى دیکەیان نییە بۆیان دەگەڕێنرێتەوە و لەمەودوا پێیان دەدرێت.

 

ئەوەشى خستەڕوو، لەمانگى داهاتووەوە پێدانى مینحەکان بەو کەسانە دەستپێدەکاتەوە.