گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

سبەینێ فەرمانبەرانى هەشت شوێن موچە وەردەگرن

2020.10.18 - 20:46
App store icon Play store icon Play store icon
سبەینێ فەرمانبەرانى هەشت شوێن موچە وەردەگرن

ناس کورد-

 

بڕیارە سبەینێ هەشت وەزارەت و دامەزراوە موچە وەربگرن، دوو رۆژ پێش کۆتایی هاتن بە دابەشکردنى موچەى ئەم مانگە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

بەپێی خشتەى دابەشکردنى موچە کە لەلایەن وەزارەتى داراییەوە راگەیەنراوە، سبەینێ موچەى وەزارەتەکانى، شارەوانى و کارەبا و کشتوکاڵ و رۆشنبیرى و ئاوەدانکردنەوە و سەرۆکایەتییەکانى پەرلەمان و هەرێم و حکومەت دابەشدەکرێت.

 

ئەو موچەیەى فەرمانبەران وەریدەگرن، موچەى مانگى ئەیلولى ئەمساڵە، دواى ئەوەى پێنج موچەى فەرمانبەران پاشەکەوتکرا.

 

دابەشکردنى موچەى فەرمانبەران ناوەڕاستى ئەم مانگە دەستیپێکرد، بەڵام لەبەشێک لە شوێنەکان دابەشکردنى موچە بەپێی خشتەکەى وەزارەت نەبوو، بەهۆى گۆڕانکاریی لە لیستى موچەدا.