گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

سودێكی دیکەى جوتبوونی ژن و مێرد ئاشكرا كرا

2020.10.18 - 20:42
سودێكی دیکەى جوتبوونی ژن و مێرد ئاشكرا كرا

ناس کورد-

 

 توێژینەوەیەكی نوێ ئاشكرایكرد سێكسی ژن و پیاو یارمەتیدەرێكی باشە بۆ چارەسەركردنی كەم خەوی و هەروەها ئەوانەی كەم خەون ناتوانن ببنە خاوەن توانای سێكسی تەواو. 

 

ئەم توێژینەوەیە كە لە گۆڤاری زانستی (Archives of Sexual Behavior) بڵاوكراوەتەوە و "ناس كورد" بەدواداچوونی بۆ كردووە (18 تشرینی یەكەمی 2020) باس لەوە دەكات ژووری نوستن كە بۆ خەوتن و جوت بوونە، دووەمیان كاریگەری ئەرێنی لەسەر یەكەمیان دروست دەكات.

 

توێژینەوەكە ئەوەشی ئاشكراكردووە، كەمبوونەوەی كاتژمێرەكانی نوستنیش دەبێتەهۆی كەمكردنەوەی ئارەزووی سێكسی و رۆمانسیەتی ژن و پیاوەكان سست دەكات.

 

ئامادەكارانی توێژینەوەكە جەخت دەكەنەوە بەهێزكردنی توانای سێكسی پێویستی بە 7_8 كاتژمێر خەوی باش هەیە لە شەودا و پەیوەندی بەهێز هەیە لە نێوان خەوتن و توانای سێكس كردن.