گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

ڕونکردنەوەى خێزانى مەلا عەبدولەتیف لەبارەى نەخۆشکەوتنى

2020.10.18 - 20:36
ڕونکردنەوەى خێزانى مەلا عەبدولەتیف لەبارەى نەخۆشکەوتنى

ناس کورد-

خێزانى دکتۆر عەبدولەتیف ئەحمەد ناسراو بە (عەبدولەتیف سەلەفى) ڕونکردنەوەیەکیان لەبارەى دۆخى تەندروستى بڵاوکردەوە و تیایدا ئاماژە بە باشى بارى تەندروستى دەکەن و رایانگەیاند "تووشى کۆرۆنا بووە".

 

بسم الله الرحمن الرحیم

کەسانێکی زۆر لە خەمخۆریان بۆ جەنابی دکتۆر عبداللطیف هەواڵی زۆریان پرسیوە  سەبارەت بە نەخۆش کەوتنی بەرێزیان ، دوای پشکنینی ئەمڕۆ بۆ جەنابیان دەرکەوت کە  بە داخەوە تووشی کۆرۆنا بووە بەڵام الحمد لله باری تەندروستی باشە لە ئێستادا، لێرەوە داواکارین لە خوای گەورە شیفای بەپەلە بۆ دکتۆر و سەرجەم نەخۆشی موسڵمانان بنێرێت و  ئازارەکانیان لەسەر کەم بکاتەوە .

 

زۆر سوپاسی هەموو ئەو لایەن و کەسایەتیانە دەکەین کە بە تەلەفۆن و نامە و پەیامیان هەواڵی دکتۆریان پرسیوە  و خەخمۆریان دەربڕیوە ، خوای گەورە پاداشتی هەموو لایەک بداتەوە ئەرکی برایەتیان کێشاوە و جێگای سوپاس و پێزانینن .

 

وە داواکارین لەو موسڵمانانەی کە دەیانەوێت سەردانی دکتۆر بکەن، لە ئێستادا گونجاو نیە سەردانی کردنی ، ئەمەش بۆ تەندروستی هەموو لایەکە و بەجێهێنانی رێنماییە تەندروستیەکانە .

والسلام علیکم ورحمة الله .

خانەوادەی دکتۆر عبداللطیف أحمد

18/10/2020 – یەک شەممە