گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

سەرۆک شارەوانييەک داواى ڕاگەیاندنى کەرەنتینەى گشتى دەکات 

2020.10.18 - 20:27
سەرۆک شارەوانييەک داواى ڕاگەیاندنى کەرەنتینەى گشتى دەکات 

ناس کورد- 

گەرچى ژمارەى توشبووان بۆ خوار چوار هەزار توشبووى ڕۆژانە دابەزیووە، سەرۆکى شارەوانى تاران بۆ سنوردانان لەبەردەم تەشەنەسەندنى ڤایرۆسى کۆرۆنادا داواى سەپاندنەوەى کەرەنتینەى گشتى شارەکەى دەکات.

 

وەزارەتى تەندروستى ئێران (18ى تشرینى یەکەمى 2020) ئامارێکى نوێ توشبووانى ڤایرۆسى کۆرۆناى بڵاوکردەوە، بەگوێرەى ئامارەکە بۆ ئەمڕۆ (یەکشەممە)، سێ هەزار و 890 حاڵەتى توشبوون لەماوەى 24 کاتژمێرى ڕابردودا تۆمار کراوە و بەگوێرەى وەزارەتەکە بەراورد بە دوێنێ کە ژمارەى توشبوون زیاتر بووە لە چوار هەزار کەمى کردووە.

 

هەر بەگوێرەى ئامارەکەى وەزارەتى تەندروستى ئێران، ئەمڕۆ ژمارەى مردن بەهۆى کۆرۆناوە زیادى کردوە بۆ 253 حاڵەت لەکاتێکدا دوێنێ ژمارەکە کەمتر بووە و گەیشتووەتە 252 حاڵەتى مردن.

 

هاوکات موحسین هاشمى سەرۆکى شارەوانى تارانى پایتەختى ئێران داواى کرد، دووبارە کەرەنتینەى گشتى لەتاران بسەپێنرێت و قەدەغەى گشتى هاتوچۆ بۆ دابڕینى تاران لەناوچەکانى تر بەمەبەستى سنوردانان بۆ تەشەنە سەندنى ڤایرۆسەکە ڕابگەیەنرێت.