گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

سەيدسادق؛ بڕیکى زۆر کەرەستەى گەورەکردنى سنگ و لەشى خانمان گیرا 

2020.10.18 - 20:10
سەيدسادق؛ بڕیکى زۆر کەرەستەى گەورەکردنى سنگ و لەشى خانمان گیرا 

ناس کورد-

قائیمقامێتی قەزای سەید سادق دەستى بەسەر بڕێكى زۆر مادە و كەرەستەى گەورەكردنى سنگ و لەشى خانماندا گرت كە شياو نەبوون بۆ بەكارهێنان و هەوڵدراوە لەناو بازاڕى قەزاكە ساخ بكرێنەوە.

 

ڕاگەیاندنی قائیمقامێتی قەزای سەیدسادق (18ى تشرينى يەكەمى 2020) لە بڵاوكراوەيەكدا ئاشكرايكردوە، لە هەڵمەتێکی لیژنە هاوبه‌شه‌کان و یاردیدەدرێتی ئاسایش، دەستگیرا بەسەر نیو تۆن دەرمانی خاودا لەگەڵ 5 هەزار قوتوی بەتاڵ و 7 هەزار لەزگەی مارکەی (جاکوار Jacur) و 7 هەزار بەرواری ئامادەکراودا که‌ له‌ سنوری قه‌زاكە له‌ لایه‌ن هاووڵاتیه‌که‌وه‌ فڕێدرابوو، ئەوەش پاش ئه‌وه‌ی به‌کارهێنان و کڕین و فڕۆشتنی قه‌ده‌غه‌کرا.

 

ڕونيشكراوەتەوە، هەروەها لە ئەنجامی گەڕانی بەردەوامی لیژنەکانمان لەناو بازاڕ دەستگیرا بەسەر 200 قوتو و پارچه‌ حه‌پی تردا و سه‌رجه‌م فرۆشیارانی لێپرسینه‌وه‌ی یاسایان له‌گه‌ڵ ده‌کرێت.

 

قائمقاميەتى سەيدساق جەختیشى كردوەتەوە، ئەم بەرهەمە و هاوشێوه‌کانی  بەکاردەهێنرێت بۆ گەورەکردنى "سنگ و سمت و لەش" له‌ خانماندا، زیانێکی گەورەی تەندروستی هەیە لەسەر جەستەيان و به‌بێ چاودێری و ڕێنمانی دکتۆری پسپۆری به‌کارده‌هێنرێت.

 

جەختيشكراوەتەوە، ئەم بەرهەمانە هیچ پاڵپشتیەکی تەندروستی فەرمی نییە و بەشێوەیەکی قاچاغ لەنێو مەرزەکانەوە دەهێنرێن و چەندین هاووڵاتیش بەبێ گوێدانە ئەوەی چ زیانێکيان هەيە بەکاری دێنن، لەئێستاشدا بەدواداچون و لێکۆڵینەوەیان بۆ دۆزینەوەی تاوانباران دەستپێکردوە.