گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

ڕونکردنەوەى وەزارەتى تەندروستى لەبارەى ئەو دەرمانانەى دژى کۆرۆنا بەکاردەهێنرێن 

2020.10.18 - 19:51
ڕونکردنەوەى وەزارەتى تەندروستى لەبارەى ئەو دەرمانانەى دژى کۆرۆنا بەکاردەهێنرێن 

ناس کورد- 

بریکارى وەزیرى تەندروستى و ژینگەى عێراق ڕایگەیاند، سەرجەم ئەو چارەسەرانەى کە تا ئێستا لەدژى پەتاى کۆرۆنا بەکارهێنراون سەلامەتن و موزاعەفاتیان نەبووە.

 

حازم جەمیلى، بریکارى وەزیرى تەندروستى و ژینگەى عێراق بەئاژانسى فەرمیى عێراقى ڕاگەیاند "وەزارەتى تەندروستى بەدواداچون بۆ توێژینەوەیەکى ڕێکخراوى تەندروستى جیهانى دەکات کە لەسەر بەکارهێنانى چوار دەرمان بۆ چارەسەرى کۆرۆنا پێشکەشى کردووە"

 

ئاماژەى بۆ ئەوەش کردووە، وەزارەتى تەندروستى بەراوردى نێوان ئەو توێژینەوەیەى کە تەندروستى جیهانى و ئەو توێژینەوانەى کە لەلایەن لیژنە زانستیەکانى بەغداو پارێزگاکانى ترەوە پێشکەش کراون دەکات، ئەوەش بەمەبەستى ئامادەکردنى پڕۆتۆکۆڵاتەکانى چارەسەرکردن و دواتریش لەژێر ڕۆشنایى ئەو بەدواداچوونانە بڕیارى پێویست لەسەر بەکارهێنانى دەرمانەکان دەدرێت.

 

باسى لەوەش کرد، تا ئێستا ئەو دەرمانانەى کە بۆ بەرەنگاربوونەوەى کۆرۆنا بەکاردەهێنرێت بۆ چارەسەرى نەخۆشی تر بەرهەمهێنراون و کاریگەرى ئەرێنیشى بووە لەچارەسەرکردنى ڤایرۆسى کۆرۆنادا.

 

بریکارى وەزیرى تەندروستى ڕوونیشى کردەوە، وەزارەتەکەیان بەردەوامە لەدابینکردنى کەرەستە و ئامێرە پێویستەکان بۆ پارێزگاکانى عێراق بەمەبەستى بەرەنگارى ڤایرۆسەکە، سەربارى ئەوەش دەرمانى پێویست لەدەرەوە و ناوخۆى عێراقەوە هاوردە دەکەن و دەگاتە بەردەستیان.