گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانايان ئاماژەى ژيانيان لەسەر هەسارەى زوهرە دۆزيەوە

2020.10.18 - 18:46
App store icon Play store icon Play store icon
زانايان ئاماژەى ژيانيان لەسەر هەسارەى زوهرە دۆزيەوە

ناس کورد-

زانايانى گەردونناسى ئاشكرايان كرد، تەنى بچوكى "ترشى ئەمينى گلايسين"يان لەسەر هەسارەى زوهرە دۆزيوەتەوە، كە ئاماژەن بۆ بوونى ژيان لەسەر ئەو هەسارەيە.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

زانايان لە وتارێكدا لە پێگەى arXiv زانستى بڵاوكردوەتەوە و تێيدا هاتوە، لە رێگەى ئامێرى تەلسكۆبى ڕاديۆيى تەنى ورديان لەسەر هەسارەى زوهرە دۆزيوەتەوە، وەرگرتنى ئاماژەى ئەو تەنانە زۆر ئاشكرا و ڕونتربون لە نزيك هێڵى كەمەريى و بەڵام لە جەمسەرەكان هەستيان پێنەكراوە.

 

ڕونيشكراوەتەوە، تەنەكان "ترشى ئەمينى گلايسين" بوون و ئەوەش ئاماژەيە بۆ بوونى شێوازى ژيان لە بەرگە هەواى هەسارەى زوهرە لە پێشتردا.

 

زوهرە "Venus" دووەم هەسارەى كۆمەڵەى خۆرە لە ڕووى نزيكى لە خۆرەوە و 108 مليۆن كيلۆمەتر لە خۆرەوە دورە.