ناس کورد-
مستەفا كازمى سەرۆك وەزيرانى عێڕاق فەرمانێكى ديوانى بۆ پێكهێنانى تيمێكى لێكۆڵينەوەى تايبەت بە ڕوداوەكانى تشرين واژۆكرد.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
ئەحمەد مەلا تەڵاڵ، وتەبێژى سەرۆك وەزيرانى عێراق ( 18ى تشرينى يەكەمى 2020) لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەى بەوە کرد، مستەفا كازمى، سەرۆک وەزیرانى عێراق فەرمانێكى ديوانى واژۆكردوە بۆ پێكهێنانى تيمێكى بەدواداچونى ڕاستيەكانى ڕوداوەكانى تشرين و ڕۆژانى دواتر.
باسى لەوەشكردوە، ئەوەش بەهۆى ئەوەى ئەو ڕوداوانە ژمارەيەكى زۆر شەهيد و برينداريان لێكەوتووەتەوە.
وتەبێژى سەرۆك وەزيران ئاشكراشيكردوە، پێنج دادوەر كە نمونەى دادوەريين لە عێراق و شايەتى لەسەر توانا و دادپەروەرييان دەدرێ لەگەڵ ژمارەيەك لە لێكۆڵەران تيمەكەيان پێكهێناوە، ئەوەش لەپێناو پتەوكردنى بەهاى دادوەرى.