گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

سەڵاحەدین بەهادین: پرۆسەی سیاسی شێوێنراوە و لەسكەی خۆی ترازێندراوە

2020.10.18 - 18:05
سەڵاحەدین بەهادین: پرۆسەی سیاسی شێوێنراوە و لەسكەی خۆی ترازێندراوە

ناس کورد-

 

سەڵاحەدین بەهادین ئەمیندارى گشتى یەکگرتووى ئیسلامى رایگەیاند، پرۆسەی سیاسی لە هەرێمی كوردستان لەسكەی خۆی "ترازێندراوە" و کەس ناتوانێت شت بەسەر حزبەکەیدا بسەپێنێت.

 

بەپێی پێگەى فەرمى یەکگرتوو، سەڵاحەدین بەهادین (18ی تشرینی یەكەمی 2020) رایگەیاندووە "یەكگرتوو بڕیاری لە دەست خۆیدایە و كەس ناتوانێت هیچی بەسەردا فەرزبكات".

 

جەختشیکردووەتەوە "پرۆسەی سیاسی لە هەرێمی كوردستان شێوێندراوەو لەهەرلایەكەوە بۆی دەڕوانیت ئاڵۆز بوەو لەسكەی خۆی ترازێندراوە".

 

سەڵاحەدین بەهادین وتیشى "ئازایەتی ئەوەیە لایەنەكان بەدەم كێشەو گرفتەكانی هاوڵاتیانەوە بن و نابێت هەرخەمی خۆمان بێت و پێویستە خەمەكانی هاوڵاتیانی خەمی هەمووان بێت".