گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وردەکاریی رزگارکردنى منداڵێکى رفێنراو لەکاتێکى پێوانەییدا

2020.10.18 - 17:53
App store icon Play store icon Play store icon
وردەکاریی رزگارکردنى منداڵێکى رفێنراو لەکاتێکى پێوانەییدا

ناس کورد-

 

پۆلیسى پارێزگاى زیقار رزگارکردنى منداڵێکى رفێنراوى راگەیاند، دواى کاتژمێرێک لە رفاندنى لەشارى ناسرییە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

سەرچاوەیەکى پۆلیس بە ناس کوردى راگەیاند (18ی تشرینی یەكەمی 2020)، گەنجێکى تەمەن (34) ساڵ کە ماتۆڕسکیلێکى پێبووە، منداڵێکى تەمەن پێنج ساڵى لەبەردەم ماڵەکەیدا رفاندووە و خستویەیتە ناو پاکەتێکەوە، لە نزیک قوتابخانەیەک لە ناوچەى شەرقیە لە ناوەڕاستى ناسرییە و هەڵهاتووە.

 

ئاماژەى بەوەشکردووە، لیژنەیەکى تایبەت پێکهێنراوە بۆ گەڕان بەدواى ئەو منداڵە و دواى کەمتر لە کاتژمێرێک توانیویانە رفێنەرەکە دەستگیر بکەن و منداڵەکە رزگار بکەن و رادەستى کەسوکارى بکەنەوە.