گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

ڕوونکردنەوەى پەرلەمانی کوردستان لەبارەى بڕینی موچەى ’’ئەوانەى ناشایستەن’’

2020.10.18 - 16:00
ڕوونکردنەوەى پەرلەمانی کوردستان لەبارەى بڕینی موچەى ’’ئەوانەى ناشایستەن’’

ناس کورد-

جێگرى سەرۆکى لیژنەى دەستپاکى لە پەرلەمانى کوردستان ڕایدەگەیەنێت، لەم هەفتەیەدا ڕاپۆرتێکى حکومەت لەبارەى هەنگاوەکانى جێبەجێکردنى و ئاستەنگەکانى بەردەم یاساى چاکسازی دەگاتە پەرلەمان و دەشڵێت، هێشتا هیچ زانیارییەکیان بۆ بڕینى موچەى ئەوانەى ناشایستەن بەپێى یاساکە پێنەگەیشتووە.

 

سەعید هەرکى، جێگری سەرۆكی لیژنەی دەستپاكی لە پەرلەمانی كوردستان تایبەت بەناس کوردى ڕاگەیاند، "وابڕیارە ئەو ڕاپۆرتەى کە حکومەتى هەرێم لەبارەى جێبەجێکردنى یاسایى چاکسازى لەلایەن وەزارەتە پەیوەندیدارەکانەوە ئامادەیى کردووە ئەم هەفتەیە بگاتە پەرلەمان".

 

وتیشى، "دواى ئەوەى یاساکە چووە بوارى جێبەجێکردنەوە، حکومەت چەند لیژنەیەکى لە وەزارەتى پەیوەندیدارەکان بۆ جێبەجێکردنى یاساکە پێکهێناوە، بۆ نمونە لە وەزارەتەکانى پێشمەرگە و شەهیدان و دارایى، لەڕێگەى ئەو وەزارەتانەوە حکومەت پوختەى ڕاپۆرتەکەى ئامادە کردووە بۆ پەرلەمان کە باس لە هەنگاوەکانى چاکسازى و ئاستەنگەکانى بەردەمیشى دەکات".

 

هەرکى باسى لەوەش کرد، بەپێى بەدواداچونەکانیان کە بۆ جێبەجێکردنى یاساکە کردویانە لە هەندێ وەزارەتدا هەنگاو نراوە بەڵام هێشتا لەسەر بڕینى موچەى ئەوانەى کە ناشایستەن  کە لەیاساکەدا باسکراوە هیچ ئامارێکیان پێنەگەیشتووە.