کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
ناس کورد- چانگ تاو، باڵیۆزی چین لە عێراق ئاشکرایکرد، وڵاتەکەی ئاسانکاری زیاتر دەکات لە پێدانی ڤیزا بە عێراقییەکان دەکات و کاردەکان بۆ ئەوەی لە کونسوڵخانەی هەولێرەوە ڤیزا بدەنە هاوڵاتیان. . چانگ تاو لە لێدوانێکی ڕۆژنامەنوسیدا ڕایگەیاند، "لەئێستادا کار بۆ ئاسانکردنی ڕێکارەکانی پێدانی ڤیزا بە عێراقییەکان دەکەین، سیستمی ئەلیکترۆنیی پێدانی ڤیزا هەندێ کێشەی هەبوو بەڵام چارەسەرمانکردوون." . وتیشی، "کار دەکەین بۆئەوەی لە ڕێگەی کونسوڵخانەی چین لە هەولێر ڤیزا بە هاوڵاتیان بدرێت و پێنج ملیۆن یەنی چینیش بۆ ئەو مەبەستە تەرخان کراوە." ئاشکراشیکرد، "لە ماوەی ئایندەدا کار لەسەر پێدانی ڤیزای گەشتیاریش دەکەین." . ئاماژەی بەوەشکرد، "لەدوای گواستنەوەی باڵیۆزخانەکەمان بۆ ناوچەیەکی تر، چەندین پڕۆژەی نوێ ئەنجام دەدەین و پڕۆسەی پێدانی ڤیزاش ئاسانتر دەکرێت بەشێوەیەک ساڵانە 20 هەزار ڤیزا دەدەینە هاوڵاتیانی عێراق. . لەبارەی پەیوەندییە ئابورییەکانی هەردوو وڵات، حانگ وتی "ڕێککەوتن و ئاڵوگۆڕی بازرگانی نێوانمان بەردەوامە و ساڵانە بەڕێژەی 10% زیاد دەکات و ئاڵوگۆڕە بازرگانییەکانیش لە ساڵی ڕابردوودا 30 ملیار دۆلاری تێپەڕاندووە. . چین بە گەورەترین هاوبەشی بازرگانی عێراق دادەندرێت و عێراقیش بە دووەم گەورەترین هەناردەکاری نەوت بۆ چین دادەنرێت. .