گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

نرخی تەماتە هەرزانتر دەبێت

ئەمساڵ هەرێم ئەوەندە و نیوێکی بەرهەمی ناوخۆ تەماتەی هاوردە کردووە

2020.10.18 - 15:40
App store icon Play store icon Play store icon
ئەمساڵ هەرێم ئەوەندە و نیوێکی بەرهەمی ناوخۆ تەماتەی هاوردە کردووە

ناس کورد- هەڤاڵ فەتاح

وتەبێژی وەزارەتی کشتوکاڵی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، ماوەی سێ ڕۆژە قەدەغە لەسەر هاوردەکردنی بەرهەمی تەماتە هەڵگیراوە و پێدەچێت لەچەند ڕۆژی داهاتوودا نرخی ئەوبەرهەمە دابەزێت، بەڕێوەبەری پلانیش لە وەزارەتەکە پێشبینی دەکات  بەرهەمی ناوخۆیی هەرێم لە تەماتە لەمساڵدا زیاتر بێت لە پار.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

لەئێستادا نرخی کیلۆیەک تەماتە لە بازاڕەکانی هەرێمی کوردستاندا لە نێوان هەزار بۆ هەزار 500 دینارە، ئەوەش تاڕادەیەکی زۆر بارگرانی بۆسەر گیرفانی هاوڵاتیانی هەرێمی کوردستان دروستکردەوە.


حسێن حەمە کەریم، وتەبێژی وەزارەتی کشتوکاڵی هەرێمی کوردستان (18ی تشرینی یەکەمی 2020) لە لێدوانێکی تایبەتدا بە ناس کورد ڕایگەیاند: "لە 15ی ئەم مانگەوە قەدەغەی لەسەر هاوردەکردنی تەماتە لەلایەن وەزارەتی کشتوکاڵەوە هەڵگیراوە، ئەو قەدەغەیەش لەسەرەتای مانگی نیسانی ڕابردووە چووبووەوە بواری جێبەجێکردنەوە، ئەوەش لەپێناو پاراستنی بەرهەمی ناوخۆ".


وتیشی: "پێشبینی دەکەین لە ڕۆژانی داهاتوو دوای لابردنی قەدەغە لەسەر هاوردەکردنی تەماتە نرخەکەی بگەڕێتەوە دۆخی جارانی و تاڕادەیەکی زۆرجێگیر بێت، تەنانەت ئەمساڵ بەشێوەیەکی ئێکجارەکەی قەدەغەکەمان سەپاندبوو، ڕێگریمان کردووە تەنها بە ڕێگەی دانی باجیش ئەو بەرهەمە داخڵی هەرێم نەبێت".


هاوکات کەمال محەمەد ڕەسوڵ، بەڕێوەبەری پلاندانان لە وەزارەتی کشتوکاڵی هەڕیمی کوردستان بە ناس کوردی ڕایگەیاند: "بەگوێرەی ئەو داتایانەی بەردەستن، هەرێمی کوردستان ساڵی 2019 زیاتر لە 108 هەزار تۆن تەماتەی لە دەرەوە هاوردەکردووە، ئەو بڕەش لە وڵاتانی ئێران، تورکیا و ئوردنەوە بووە".


وتیشی: "لەو ڕێژەیە زیاتر لە حەوت هەزار تۆنی لە شارەکانی ناوەڕاست و باشوری عێراقەوە بووە".


بەوتەی بەڕێوەبەری پلان لەوەزارەتی کشتوکاڵی: "بەرهەمی تەماتەی خۆماڵی هەرێم زیاتر 83 هەزار تۆن بووە، بڵاوبوونەوەی کۆرۆنا لە سەرەتاکانی ئەمساڵدا کاریگەری نەرێنی کردووەتە سەرکاری کۆکردنەوەی زانیارییەکان وداتاکان، کۆتایی هەموو ساڵێک داتاکان ڕادەگەیەنین، پێشبینی دەکەین بەرهەمی تەماتەی ئەمساڵ و ساڵی داهاتوو زۆر زیاتر بێت لە چاوساڵانی ڕابردوودا".