گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

نرخی دۆلار بەرامبەر دینار زیاتر شکا

2020.10.18 - 15:33
نرخی دۆلار بەرامبەر دینار زیاتر شکا

ناس کورد-

ڕونکردنەوە دڵنیاکەرەوەکەى بانکی ناوەندیی عێراق لەبارەى جێگیری سیاسەتی نەختینەیی و سەقامگیری نرخی دینار، نرخی دۆلار بەرامبەر دینار لە بازاڕەکانی عێراق و هەرێمی کوردستان زیاتر دابەزی.

 

ڕونکردنەوەکەى بانکی ناوەندی دوای زیاتر لە سێ هەفتە ناسەقامگیری و بەرزبوونەوەى نرخی دۆلاری ئەمەریکی بەرامبەر دیناری عێراقی هات، ئێوارەى ئەمڕۆ یەکشەممە (18ی تشرینی یەکەمی 2020) نرخی 100 دۆلاری ئەمەریکی دابەزی بۆ 124 هەزار و 850 دیناری عێراقی.

 

دوێنێ نرخی دۆلار زۆر بەرز بوو، 100 دۆلار به 127 هەزار دینار مامەڵەی پێوە کرا.

 

بانکی ناوەندیی عێراقی ڕایگەیاند، ئەو لێدوانانەى بەم دواییە دراون لەبارەى دابەزینی نرخی دیناری عێراقی بەرامبەر دۆلاری ئەمریکی تەنها ڕا و بۆچوونی ئەو کەسانەیە و هیچ پەیوەندییەکی بە هەڵوێستی فەرمی بانکەکەوە نییە و جەخت دەکاتەوە کە نرخی دینار بەرانبەر دۆلار نەگۆڕاوە و جێگیرە.  

  

بانکی ناوەندیی عێراقی لە ڕاگەیەنراوێکدا (18ی تشرینی یەکەمی 2020) دابەزینی نرخی دیناری عێراقی بەرامبەر دۆلار ڕەتکردەوە و دەڵێت، نرخی دینار جێگیرە و سیاسەتە نەختینەکانی نەگۆڕاوە و زۆر ڕوون و شەفافە.  

  

ئاماژەی بەوەشکردووە، "یەدەگی دراوی بیانی لە بانکی ناوەندی ئەوەندە چاکە کە بەپێی هەموو ئاماژە نێودەوڵەتییەکان ئەم قەیرانەى ئێستا تێدەپەڕێنێت کە وڵاتی تێکەوتووە."  

  

بانکەکە هیوای خواستووە دەزگاکانی ڕاگەیاندنی خۆیان بەدور بگرن لە سەرچاوەی تایبەت و دەنگۆکان و تەنها پشت بە ڕاگەیەنراو و لێدوانی فەرمی بانکەکە ببەستن.