گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وردەکاری و هۆکاری دەستگیرکردنی مەلا هەڵۆ

2020.10.18 - 14:52
وردەکاری و هۆکاری دەستگیرکردنی مەلا هەڵۆ

ناس كورد-

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی ڕایدەگەیەنێت، لەسەر سكاڵای پەیمانگەی هونەرە جوانەكانی سلێمانی و داواكاری گشتی، مەلا هەڵۆ حەمەڕەشید دەستگیركراوە.

 

نەقیب سەركەوت ئەحمەد، بەڕێوەبەری ڕاگەیاندن و پەیوەندییەكانی پۆلیسی سلێمانی (18ی تشرینی یەكەمی 2020) بە ناس كوردی راگەیاند، ئەمڕۆ مەلا هەڵۆ لەلایەن بنكەی پۆلیسی بەختیارییەوە راگیراوە و هۆكارەكەشی سكاڵای پەیمانگەی هونەرەجوانەكانی سلێمانییە كە بەداواكاری گشتییان داوە، داواكاری گشتیش داواكەی جوڵاندووە و ئەمڕۆش دادوەر بەپێی 433 لەیاسای سزادانی عێراقی بەتۆمەتی ناوزڕاندن رایگرتووە.

 

مەلا هەڵۆ حەمەڕەشید یەكێك لەمامۆستا ئاینییە ناسراوەكانی شاری سلێمانی، ساڵی رابردووش دوای بڵاوبوونەوەی گۆرانییەكی هونەرمەند ماریا هەورامی، مەلا هەڵۆ رەخنەی توندی لێگرت ئەوەش كاردانەوەی گەورەی بەدوای خۆیدا هێنا و پاشان داوای لێبوردنی لێكرد.