گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

ئیندیپێندێنت: پایزی گروپە چەكدارەكانی عێراقە

2020.10.18 - 14:29
App store icon Play store icon Play store icon
ئیندیپێندێنت: پایزی گروپە چەكدارەكانی عێراقە

ناس كورد-

ماڵپەڕی ئیندیپێندێنتی عەرەبی بڵاویكردەوە، گروپە چەكدارە عێراقییەكانی نزیك لە تاران لە پایزێكی سەختی داراییدا دەژین پاش ئەوەی لە سەردەمی عەبدولمەهدی بەهارێكی خۆشیان دی.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

ماڵپەڕەكە لە ڕاپۆرتێكی شیكاریدا كە "ناس کورد" خوێندنەوەی بۆ كردووە (18 تشرینی یەكەمی 2020) جەخت لەوە دەكاتەوە، هەڵمەتەكانی كازمی بۆ بنەبڕكردنی گەندەڵی بووەتە هۆی وشككردنی سەرچاوەی دارایی گروپە چەكدارە عێراقییەكانی نزیك لە تاران كە بژێوی زۆربەیان لەسەر دەروازە گومرگییەكان و كاری قاچاخچێتییە، لەكاتێكدا كە ئامادەكارییەكانی هەڵبژاردن لەسەر پێیە.


راپۆرتەكە لەزاری چاودێرانەوە باس لەوەدەكات، گروپە چەكدارەكان بۆ دابینكردنی تێچوونی هەڵمەتی هەڵبژاردن ناچارن نەرمكێشی كاتیی بكەن و جۆرێك لە ئاگربەستی كاتیی رابگەیەنن چ لەگەڵ حكومەتی عێراق یان ئەمەریكییەكان لە عێراق.


هەروەها باسی لەوەشكردووە، تاران لەو تەنگەژە داراییەی هەیەتی ئەو گروپانە بەكاردەهێنێت بۆ گوشاركردن لە عێراق تا پارەی بلۆككراوی فرۆشتنی گازی سروشتی خۆی ئازاد بكات و چنگی بكەوێتەوە.