گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

عێراق لە ڕیزی پێشەوەی وڵاتانی جیهانە بۆ چاکبوونەوە لە کۆرۆنا

2020.10.18 - 14:18
عێراق لە ڕیزی پێشەوەی وڵاتانی جیهانە بۆ چاکبوونەوە لە کۆرۆنا

ناس کورد-

وەزیرى تەندروستیی عێراق دەڵێت، لەئێستادا عێراق لە پلەى یەکەمى ئەو وڵاتانەدایە کە ڕێژەى چاکبوونەوە لە پەتاى کۆرۆنای تێدا بەرزە، و ڕاگەیاندنەوەى قەدەغەى هاتوچۆش بە مەحاڵە دەزانێت.

 

لە میانەى سەردانەکەیدا بۆ پارێزگاى دیالە و لە کۆنگرەیەکى ڕۆژنامەوانیدا کە لەناو باڵەخانەى پارێزگاکە ئەنجامی دا، حەسەن تەمیمى، وەزیرى تەندروستیی عێراق ڕایگەیاند: "دۆسییەى قەدەغەى هاتوچۆ کۆتایى پێهاتووە و جارێکى تر ناگەڕێتەوە، ئەوەش بەهۆى بەرزبونەوەى ڕێژەى چاکبووەکان و دابەزینى ڕێژەى مردن لە وڵاتدا"

 

ئاماژەى بۆ ئەوەشکرد، عێراق لە یەکێک لە کۆمپانیا جیهانیەکانەوە کە ڤاکسینى دژە کۆرۆنا دروست دەکات، بڕى هەشت ملیۆن دانەی بۆ دانراوە و عێراقیش یەکەمین وڵات دەبێت دەستى دەگاتە ڤاکسینەکە دواى ئەوەى تەندروستیی جیهانى ڕەزامەندى لەسەری دەدات و ڤاکسینەکە بەتەواوەتى بەرهەمدەهێنرێت.

 

وەزیرى تەندروستیی عێراق باسى لەوەش کرد، هەر بۆ بەرەنگاربونەوەى کۆرۆنا نزیکەى 25 نەخۆشخانەى گەڕۆک دامەزراوە کە پێنجیان دەکەونە پارێزگاى نەینەوا و حەوتی تریان دەکەونە دیالە و 13 نەخۆشخانەى تریشیان دەکەونە زەیقارەوە و هەموویان نزیکەى 10 هەزار قەرەوێڵەیان تێدا دەبێت.

 

لاى خۆشیەوە، ڕیاز حەلفى، بەڕێوەبەرى گشتى لە وەزارەتەکە ڕایگەیاند، لەسەرەتاى قەیرانەکەدا تەنها یەک تاقیگەى بۆ پشنکینى ڤایرۆسەکە هەبووە بەڵام بەهۆى کردنەوەى تاقیگەى ترەوە لە بەغدا و سەرجەم پارێزگاکانەوە ئێستا زیاتر لە 50 تاقیگەیان هەیە.