گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

چەند ئەوەندەى فەرمانبەران دەبێت

شارەزایەکی ئابوری موچەی تەواوی پەرلەمانتاران ئاشکرا دەکات

2020.10.18 - 14:09
شارەزایەکی ئابوری موچەی تەواوی پەرلەمانتاران ئاشکرا دەکات

ناس کورد-

مامۆستایەکی ئابوری لە زانکۆی بەسرە ڕایگەیاند، پەرلەمانتارێکی دەرچووی قۆناغی ئامادەیی لە پەرلەمانی عێراق هێندەی 20 فەرمانبەری هەڵگری بڕوانامەی بەکالۆریۆس  موچە وەردەگرێت.   

 

نەبیل مەرسومی، مامۆستای ئابوری لە زانکۆی بەسرە (18ی تشرینی یەکەمی 2020) لە هەژمارەی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبوک بڵاویکردووەتەوە، "موچەی بنەڕەتی ئەندام پەرلەمانێکی عێراق چوار ملیۆن دینارە".

 

ئاماژەی بەوەکردووە، "سەرباری موچە بنەڕەتییەکەی دوو ملیۆن دينار دەرماڵەی پۆستەکەی وەردەگرێت و سێ ملیۆن ديناریش دەرماڵەی نیشتەجیبوونیشی بۆ خەرج دەکرێت".

 

مەرسومی ئەوەشی خستووەتەڕوو، "ئەو دەرماڵانەش بەگوێرەی بڕوانامەکانیان بۆیان هەژمار دەکرێت لەکۆی گشتی موچە بنەڕەتییەکەی بەجۆرێک بڕوانامەی دکتۆرا 100%، ماجستير 75%، بەكالۆريۆس 45%، پەیمانگە 35%، و ئامادەیی 25%".


جەختی لەوەشکردووەتەوە، "موچەی هەرئەندام پەرلەمانێکی عێراق لەنێوان (10 بۆ 13 ) مليۆن دیناردایە، بەجۆرێک موچەی پەرلەمانتارێکی دەرچووی قۆناغی ئامادەیی لە پەرلەمانی عێراق هێندەی 20 فەرمانبەری هەڵگری بڕوانامەی بەکالۆریۆسە.