گه‌ڕان

Shadow Shadow
وه‌رزش

ڕۆناڵدۆ بەڵێنی بەدەستهێنانی چامپیۆنسلیگ و تۆپی ئاڵتوونی دەدات

2019.05.05 - 16:03
App store icon Play store icon Play store icon
ڕۆناڵدۆ بەڵێنی بەدەستهێنانی چامپیۆنسلیگ و تۆپی ئاڵتوونی دەدات

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

ناس کورد- بەپێی ڕاپۆرتێکی ماڵپەڕی دۆن باڵۆن كریستیانۆ رۆناڵدۆی ئه‌ستێره‌ی یانه‌ی یوڤانتۆسی ئیتالی، گرەوی لەگەڵ بەرپرسانی یانەکەی کردووە له‌ وه‌رزی داهاتوودا نازناوی چامپیۆنزلیگ و خه‌ڵاتی باڵۆن دۆر بباته‌وه‌ بۆ ئەو مەبەستەش تەنها داواکارییەکی لە یانەکەی هەیە. . به‌پێی هەواڵەکەی دۆن باڵۆن، ئەستێرە پرتوگالیەکە بە بەرپرسانی یانەکەی ڕاگەیاندووە له‌ وه‌رزی داهاتوودا نازناوی چامپیۆنزلیگ بۆ یانەکە بەدەستدەهێنێت و خه‌ڵاتی باشترین یاریزانی جیهانیش دەباتەوە، به‌ مه‌رجی ئه‌وه‌ی تەنها یەک یاریزان بگوازنەوە ڕیزەکانی یانەکە. . ئه‌و سه‌رچاوه‌یه ئاشکرایکردووە، كه‌ رۆناڵدۆ داوای له‌ كارگێڕی یانەکەی كردووه‌ بۆ وه‌رزی داهاتوو گرێبه‌ست له‌گه‌ڵ محه‌ممه‌د سه‌ڵاحی ئه‌ستێره‌ی میسری یانه‌ی لیڤه‌رپوولی ئینگلیزی ئەنجامبدەن، بۆ ئه‌وه‌ی پێكه‌وه‌ بتوانن نازناوی چامپیۆنسلیگ بۆ یانەکە بەدەستبهێنن. . دۆن باڵۆن باسی لەوەشکردووە، یۆڤانتۆس بۆ گواستنەوەی ئەستێرە میسڕیەکە پێویستی بە نزیکەی 140 ملیۆن یۆرۆ دەبێت. .