گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

موشەکی دورمەودا و فڕۆکەى پێشکەوتوو

لابردنی گەمارۆکانی کڕینی چەک لەسەر ئێران چی دەگەیەنێت؟

2020.10.18 - 13:24
لابردنی گەمارۆکانی کڕینی چەک لەسەر ئێران چی دەگەیەنێت؟

ناس کورد-

ڕاپۆرتێکی بەریتانی ئاشکرایکرد، ئێران دەتوانێت دوای هەڵگرتنی گەمارۆکانی ئەمریکا لەبارەی قەدەغەکردنی چەک، چەکە تەقلیدییەکان بەدەست بهێنێت وەک تانک و فڕۆکەی جەنگی و سیستمە موشەکییەکان.

 

بەگوێرەی ڕاپۆrتێکی گۆڤاری" ئیکۆنۆمست"ی بەریتانی کە  (یەکشەممە 18 تشرينی یەکەمی 2020) بڵاوکراوەتەوە و کە ناس کورد بەدواداچوونی بۆ کردووە: "ئێران دەتوانێت دوای هەڵگرتنی گەمارۆکانی ئەمریکا لەبارەی قەدەغەکردنی چەکەوە، چەکە تەقلیدییەکانی وەک تانک و فڕۆکەی جەنگی و سیستمە موشەکییەکان بەدەستبهێنێت". 

 

ئەوەشخراوەتە ڕوو: "ئه‌مریكا له‌ ساڵی 2018دا ڕێكکه‌وتنه‌ ئه‌تۆمیه‌كه‌ی له‌گه‌ڵ ئێران هه‌ڵوه‌شانده‌وه‌ و دووباره‌ گه‌مارۆی توندی ئابووری به‌سه‌ر تاراندا سه‌پاند، هه‌وڵی درێژكردنه‌وه‌ی قه‌ده‌غه‌كردنی هاورده‌ و هه‌نارده‌كردنی چه‌كیشیدا، به‌ڵام ئه‌مساڵ له‌لایه‌ن زۆربه‌ی ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی ئاسایشه‌وه‌ دژایه‌تی ئه‌و داواكاریه‌ كرا و په‌سه‌ند نه‌كرا." 

 

دوای هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی گه‌مارۆکەی ئه‌نجومه‌نی ئاسایش كه‌ له‌ ساڵی 2007 ه‌وه‌ به‌سه‌ر ئێراندا سه‌پاندویه‌تی، ڕێگه‌ به‌ ئێران ده‌دات چه‌ك بكڕێت و بفرۆشێت، كه‌ تانك، زرێپۆش، فڕۆكه‌ی شه‌ڕكه‌ر، هێلیكۆپته‌ر و هێرش و تۆپی قورس ده‌گرێته‌وه‌.

 

محه‌مه‌د جه‌واد زه‌ریف، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران له‌تویتێكدا له‌ هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر ئاماژەی بەوەکردووە: "هەموو جۆرە قەدەغەکان ئه‌مڕۆ به‌بڕیارێكی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتوه‌كان هەڵوەشێندرایەوە".

 

لای خۆشییەوە وەزارەتی دەرەوەی ئێران  ئەمڕۆ (یەکشەممە 18ی تشرینی یەکەمی 2020 ) لە ڕاگەیەندراوێکدا رایگەیاندووە، بەهۆی خاڵێکی رێککەوتنی ئەتۆمییەوە، سەرەڕای هەوڵەکانی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا، لەمڕۆوە گەمارۆی چەک لەسەر ئێران هەڵدەگیرێت. 

 

به‌وته‌ی چاودێران، چه‌ندین ئاسته‌نگ له‌به‌رده‌م توانای ئێران له‌کڕین و فرۆشتنی چه‌كدا هه‌یه‌، كه‌ گرنگترینیان سزای دارایی سه‌ركه‌رتی بانكی ئێرانییه‌، كه‌ ئه‌ویش كه‌مكردنه‌وه‌ی توانای كڕینی ئه‌و وڵاته‌یه‌، هه‌روه‌ها بڕیاری دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ئه‌مریكا بۆ سزادانی ئه‌و كه‌س و كۆمپانیایانه‌ی كه‌ ده‌ستیان له‌ به‌رهه‌مهێنان و فرۆشتنی چه‌ك و كه‌لوپه‌ل به‌ ئێران هه‌یه‌. 

 

ئۆلیڤەر مایر، توێژەر لەپەیمانگای تویژنەوەکانی چەک و سیاسەت و ئاسایش، لەوباریەوە دەڵیت: "سەرباری هەڵویستی ڕوسیا و چین بەرامبەر بە ئێران و داکۆکیکردنیان لە لابردنی سزاکانی ئەمریکا، بەڵام بڕیارەکە کاریگەرییەکی سنورداری دەبێت لەسەر پڕۆسەی کرینی چەکە تەقلیدییەکان".

 

ئیدارەی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمەریکا هەموو هەوڵێکی دا بۆ ئەوەی هەڵگرتنی گەمارۆی لەسەر چەک بۆ ئێران هەڵنەوەشێتەوە، بەڵام سەرکەوتوو نەبوو.

 

 لە مانگی ئابیشدا ئەمەریکا داوای لە ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکان کرد گەمارۆی سەر چەک بۆ ئێران درێژبکرێتەوە، بەڵام داواکارییەکەی لەلایەن زۆربەی ئەندامانی ئەنجوومەنی ئاسایش ڕەتکرایەوە.