گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

پێشینەیەکی 25 ملیۆن دیناری دەدرێتە مامۆستایانی زانکۆ و پەیمانگاکان لە عێراق

2020.10.18 - 13:21
پێشینەیەکی 25 ملیۆن دیناری دەدرێتە مامۆستایانی زانکۆ و پەیمانگاکان لە عێراق

ناس کورد-

بانکى ڕەشیدى عێراق لە درێژەى پێدانى پیشینە و قەرز بە فەرمانبەران و هاوڵاتیان، پێشینەیەکى ترى بۆ مامۆستان و وانەبێژانى زانکۆ و پەیمانگاکان ڕاگەیاند کە دەگاتە 25 ملیۆن دینار.

 

لە ڕاگەیەنراوێکدا کە نوسینگەى بانکەکە (18ی تشرینى یەکەمى 2020) بڵاوى کردووەتەوە، بەپێى ئەو ڕێنمایانەى کە دانراون بانکى ڕەشید 15 ملیۆن پێشینەى دیاریکردووە بەبێ کەفیل و بە بڕى 25 ملیۆن دینار بداتە مامۆستایان و وانەبێژانى زانکۆ و پەیمانگا حکومییەکان بەمەرجى کەفیلێک کە فەرمانبەرى حکومى بێت.

 

ئاماژەى بۆ ئەوەشکردووە: "ماوەى دانەوەى پێشینەکە بۆ پێنج ساڵ دەبێت و پێویستە ئەو مامۆستا و وانەبێژانەى کە قەرزەکە وەردەگرن خزمەتەکەیان لە ساڵێک کەمتر نەبێت."

 

باس لەوەش کراوە، بانکى ڕەشید دەستیکردووە بە پێدانى قەرز و پیشینەى جیاجیا بە فەرمانبەران و هاوڵاتیان بەپێى مەرج و ڕێوشوێنى دیاریکراو.