ناس کورد-
بەڕێوبەرایەتی هاتوچۆی سلێمانی شۆفێران ئاگادار دەكاتەوە كە بەشێک لە شەقامی سالم بەهۆی كاركردنەوە داخراوەو شۆفێران ڕێگەی دیكە بگرنەبەر.
بەڕێوبەرایەتییەکە لە ئاگادارییەکدا (یەکشەممە 18ی تشرینی یەکەمی 2020) بڵاویکردووەتەوە: " لەئێستادا بەهۆی كاركردن لەشەقامی سالم بەردەم بەڕێوبەرایەتی شارەوانیی سلێمانی تاوەكو چوار ڕیانی سەرچنار بەربەستكراوە."
ئاماژەی بەوەشكردووە: " داوا لەشۆفێران دەكەین ڕێگای گردی ئەندازیاران یاخود ڕێگە لاوەكیەكان بۆ هاتوچۆكردن بەكاربهێنن."