گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

موچەی یەک ساڵی کەمئەندامانی کوردستان ’’نادیارە’’

2020.10.18 - 11:51
موچەی یەک ساڵی کەمئەندامانی کوردستان ’’نادیارە’’

ناس کورد-

موچەی یەک ساڵی کەمئەندامانی کوردستان نادیارە و ڕێكخراوی یه‌كێتی كه‌مئه‌ندامانی كوردستانیش  لەوبارەیەوە یاداشتێك ئاڕاسته‌ی جێگری سەرۆکی حکومەت و سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان و فراكسیۆنه‌كانی په‌رله‌مانی كوردستان ده‌كات و داوای چاره‌نووسی موچەکانیان دەکات و هەڕەشەی تۆمارکردنی سکاڵاش دەکەن.

 

سامان حسێن، سكرتێری لقی سلێمانیی رێكخراوی یه‌كێتی كه‌مئه‌ندامانی له‌ كۆنگره‌یه‌كی ڕۆژنامه‌وانیدا (یەکشەممە، 18ی تشرینی یەکەمی 2020) رایگه‌یاند: " دوای 61  ڕۆژ پێدانی بڕی 100 هه‌زار بۆ 150 هه‌زار هیچ له‌ژیانی كه‌ئه‌ندامان ناگۆڕدرێت."

 

 وتیشی: "موچه‌ی یه‌ك ساڵی كه‌مئه‌ندامان به‌ تەلەفۆنێک راگیرا،‌ پێویست بوو موچه‌ی مانگی 10ی ساڵی رابردوو دابه‌شبكرایه‌، به‌ڵام ئه‌مڕۆ موچه‌ی مانگی 9ی ئه‌مساڵ دابه‌شكرا، بۆیه‌ چاره‌نوسی موچه‌ی یه‌ك ساڵمان نادیاره."

 

سامان حسێن ئاماژەی بەوەشكرد: "پێویسته‌ روونكردنه‌وه‌ بدرێت كه‌ ئه‌و موچانه‌مان چییان بەسەر دێت، وه‌ك رێكخراوی یه‌كێتی كه‌مئه‌ندامانی كوردستان بە فەرمی یاداشتێك پێشكه‌ش به‌ جێگری سه‌رۆكی حكومه‌ت و سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان و فراكسیۆنه‌كانی په‌رله‌مانی كوردستان ده‌كه‌ین و داوای چاره‌نوسی مووچه‌ی ئه‌و ساڵه‌مان ده‌كه‌ین."

 

باسی لەوەشكرد: "ئه‌گه‌ر هیچ وه‌ڵاممان نه‌درێته‌وه‌ بە مافی خۆمانی ده‌زانین كه‌ سكاڵای یاسایی له‌سه‌ر حكومه‌تی هه‌رێم تۆمار بكه‌ین و داوای مافه‌ داراییه‌كانی خۆمان بكه‌ین."