گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

ئەنجومەنی باڵای فەتوا لە هەرێم مامەڵەكردنی لەگەڵ كیونێت و فۆرئێڤەر حەرامكرد

2019.05.05 - 15:22
ئەنجومەنی باڵای فەتوا لە هەرێم مامەڵەكردنی لەگەڵ كیونێت و فۆرئێڤەر حەرامكرد
ناس كورد- ئەنجوومەنی باڵای فەتوا لە هەرێمی كوردستان راگەیەندراوێكی لەبارەی مامەڵەكردن لەگەڵ هەردوو كۆمپانیای كیونێت و فۆرئێڤەر بڵاوكردەوە و مامەڵەكردنی لەگەڵ ئەو دوو كۆمپانیایە حەرامكرد. . لە راگەیەندراوەكەی ئەنجوومەنی باڵای فەتوا لە هەرێمی كوردستان ئاماژە بەوە كراوە، پاش وردبوونەوە و لێكۆڵینەوەیەكی زۆر ورد لەم جۆرە مامەڵانە و تێڕامان لە دەقە شەرعییەكان و راویژكردن لەگەڵ كۆمەڵێك لە پسپۆڕانی فیقهی ئابوری ئیسلامی لە ناوەوە و دەرەوەی كوردستان، ئەنجومەنەكە بۆی روونبۆتەوە كە مامەڵەی بازرگانی شەبەكی و هەرەمی بە گشتی و بەتایبەتی مامەڵەكردن لەگەڵ كۆمپانیای كیونێت و فۆرئێڤەر و هاوشێوەكانی لەرووی شەرعیەوە حەرامە. . ئەنجوومەنەكە لەراگەیەندراوەكەیدا داوا لە هاووڵاتیانی كوردستان دەكات كە خۆیان لە مامەڵەكردن لەگەڵ ئەو دوو كۆمپانیایە بپارێزن. . بەگوێرەی راگەیەنراوەكە، ئەم فەتوایە دوا فەتوا و بڕیاری ئەنجومەنی باڵای فەتوایە لە هەرێمی كوردستان و لەم بارەیەوە ئەنجوومەنەكە لێكۆڵینەوەی لەم بابەتە كۆتایی پێهێناوە. . لەهەرێمی كوردستان ژمارەیەك لە ئۆفیس و نوێنەرایەتی ئەو دوو كۆمپانیایە بوونی هەیە و هاووڵاتیانێكی زۆریش مامەڵە لەگەڵ ئەو دوو كۆمپانیایە دەكەن.