گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

هێمن هەورامی وەڵامی مەسرور بارزانی بۆ پرساندنی خۆی و جێگرەکەى ئاشکرا دەکات

2020.10.18 - 11:07
App store icon Play store icon Play store icon
هێمن هەورامی وەڵامی مەسرور بارزانی بۆ پرساندنی خۆی و جێگرەکەى ئاشکرا دەکات

ناس کورد-

هێمن هەورامی، جێگیری سەرۆکى پەرلەمانی کوردستان ئاشکرای کرد، داواکاری پرساندنی سەرۆکی حکومەتی هەرێم و جێگر و وەزیری دارایی ڕەوانەی ئەنجومەنی وەزیران کراوە و ئەوانیش وەڵامیان داوەتەوە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

هێمن هەورامی لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا (18ی تشرینی یەکەمی 2020) ئاشکرای کرد، "ڕۆژی 30ی ئەیلول جارێکی تر بە واژۆی 23 پەرلەمانتار داوای پرساندنی سەرۆک و جێگری و وەزیری دارایی هەرێم کراون، ئێمەش ڕەوانەى حکومەتمان کرد، دەبوو لە 14 رۆژدا وەڵام بدەنەوە، بەڵام ئەوان پێش تەواوبوونی وادەکە و لە 11ی ئەم مانگەدا وەڵامیان داوەتەوە."

 

جێگری سەرۆکی پەرلەمان ئاماژەی بەوەشكرد: "لە نزیکترین کاتدا سەرۆکایەتی پەرلەمان پرساندن و وەڵامی پرساندنەکە دەخەنە کاری دانیشتنی پەرلەمانەوە و گفتوگۆی لەبارەوە دەکرێت."

 

لەماوەی ڕابردوودا، 23 پەرلەمانتار یاداشتێکیان بۆ پرساندنی سەرۆکی حکومەت و جێگرەکەی و وەزیری دارایی واژوو کرد، ئەگەرچی لەدوای ئەوە و لەسەر داوای سەرۆکی حکومەت دانیشتنێکی پەرلەمان ڕێکخرا و تیمێکی حکومەت چوونە پەرلەمان، بەڵام ئەو پەرلەمانتارانە سوورن لەسەر ئەنجامدانی دانیشتنی پرساندنەکە.